- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – #هەپەگە# ڕایگەیاند، کە لە چیای کاتۆ و لە #دێرسیم# 16 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، هەروەها زیان بە فڕۆکەیەکی سکۆرسکی گەیەنراوە، بەڵام نەکەوتووەتە خوارەوە.[1]
- شەش ئەندامی خێزانێکی خەڵکی #سەیدسادق# بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە ڕێی هەولێر-کەرکووک گیانیان لەدەستدا.[2]
- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بانگێشتی لیستێکی 130 کەسی کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ئه و وڵاتە و پەیوەندیکردن بە لایەنی پەیوەندیدارەوە، بەپێچەوانەشەوە هەڕەشەی لێسەندنەوەی مافی هاوڵاتیبوونیان لێدەکات. لەناو لیستەکەدا ناوی فەتحوڵا گولەن، ڕابەری ئاینی و فەیسەڵ سارییڵدز و توبا هەزەر ئۆزتورک، پەرلەمانتارانی #هەدەپە#ی تێدایە.[3]