ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# ئاشکرای دەکات لە سنوری پارێزگاکەدا 14 پرۆژەی نیشتجێبوون مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە، داوای بەدوادانیش بۆ ئه و کەیسە دەکات.
رێکەوت محەمەد زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی سەوز بەنوسراێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەی کردووە داوای بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی نیشتجێبوون لەسلێمانی دەکات کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە.
رێکەوت زەکی دەڵێت لە ناوشاری سلێمانی 14 پرۆژەی نیشتەجێبون هەیە کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە و ناچنە خانەی چاودێریکردنی وەبەرهێنانەوە.
ئه و ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگانی نوسیویەتی نوسراوێکمان ئاڕاستەی ئەنجومەن کردووە بۆ بەدواداچوونی کەیسەکە.
ئاشکراشیکردوە کە لە پارێزگای سلێمانی 41690ی یەکەی نیشتەجێبوون لە 69 پرۆژە بە 7 ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت.
لە کۆتاییدا نوسیوێتی کێشەکە نەبوونی ئەندازیار نییە، بەڵکو نەبوونی ئیرادەو دەسەڵاتە.
13-06-2017