رووداو - سلێمانی
#پۆلیسی سلێمانی# ڕایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە #دەباشان# ژنێک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند کاژێر 4:00ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 16-6-2017، تەرمی ژنێک کە گوللەیەک بەسەریەوەیەتی لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە دەباشان دۆزرایەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئەو ژنە کاژێر 4:00ی بەرەبەیان لەماڵ چووەتە دەرەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەناویدا دۆزراوەتەوە، هی هاوژینەکەی بووە.
دەشڵێت ژنەکە ناوی (ت.م)ە و گوللەیەک بەسەریەوەیەتی و دەرکەوتووە دەمانچەکە هی هاوژینەکەیەتی.
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، هاوژینەکەی دەستگیرکراوە و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی ڕووداوەکە.
هەروەها بەپێێ سایتی وێستگە نیوز
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبیژی پۆلیسی شاری سلێمانی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند کە بە قسەی هاوسەرەکەی کاتژمێر چواری بەرەبەیان لەماڵ ڕۆشتۆتە دەرەوە دوای دیارنەمانی کەس و کاری ئاگادارکردۆتەوە، پاشان تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ڕووداوەکە گوماناوییە، بەپێی وتەی هاوسەری ئه و ژنە، کاتژمێر 4ی بەرەبەیان کە هەستاوە بینیویەتی ژنەکەی نەماوە، دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکارەکەی، گەڕاون بەدوایدا و دواتریش پیاوەکە وتویەتی، با سەرێک لەدەباشانیش بدەین بۆ گەڕان، کە چونەتە ئه و شوێنە، بینیویانە ژنەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە.
ئەگەرچی تاوەکو ئێستا ڕووداوەکە بەتەم و مژاوی ماوەتەوە، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لەئایندەدا وردەکاری زیاتر بڵاودەکەنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە ڕووداوەکە دەکەن.
ئەم کچە کەناوی تانیا نیازە دانیشتووی شاری سلێمانییه و لەدواهەمین چالاکیدا له و تۆڕی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەشداری کەمپینێکی کردووە کە توانای ژنان نیشانئەدا لەرێگەی باوەڕبوونەوە.
16-06-2017