- بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی تایبە بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە گرتووخانەکانی میناب و مەراغە سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە جێبەجێ کراوە.
- داعش منارەی بەناوبانگی #حەدبا#ی لە موسڵ تەقاندەوە.[1]
- سەرۆکی لقی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە هیچ فەرمان و نوسراوێکی فەرمیان بە مەبەستی ڕیفراندۆم پێنەگەیشتووەو پێشیان بگات جێبەجێی ناکەن، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی-ش دەڵێت: دوای جەژن سەردانی #کەرکووک# دەکەین و ئامادەکاری دەکەین.[2]