لە 29-01-1990 لەدایکبووە، کێشی 60 کیلۆیە و باڵای 170 سانتیمەترە، ڕەنگی قژی قاوەیی و درێژە. شاجوانی پێشووی بەریتانیا، کە لە باوکێکی بەریتانی و دایکێکی کوردی #باشووری کوردستان#ە. لە ماوەی پێشوودا سەردانی #هەڵەبجە#ی کردووە.
لە لەندەن ئەکتەر و نمایشکاری مۆدێل و ستایڵە، خەڵاتی شاجوانی پۆڕتسماوسPortsmaouthی وەرگرتووە لە نێو پێشبڕکێی خانمانی ئینگلاندMiss England competition، هەروەها خەڵاتی شاجوانی ئاگرییFire awardی هەیە، هەروەها لە پێشبڕکێی ساڵی 2008 ی شاجوانی بەریتانیادا بووە شاجوانی بەریتانیا، ئەمە جگە لە چەندین خەڵاتی تر جگە لەوەی کە لە ساڵی 2014 شدا بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی بەریتانیای کردووە.