- لە گوندی چاغات لە نزیک دەریاچەی #حەمرین# بۆمبێکی چێنراو بە پێشمەرگەیەکدا بەناوی #ئیسماعیل حەمە عومەر# تەقیووەتەوە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.[1]
- ئەو ئاگرە گەورەیەی زیاتر لە سێ ڕۆژ بوو دارستان و لەوەڕگای بەرزاییەکانی بۆزین و مەرەخێڵی لە ناوچە سنوورییەکانی #پاوە# و #جوانڕۆ# گرتبووەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە #02-08-2017# بەتەواوی کۆنترۆڵکرا.[2]
- وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، ئاگادارە لەناوەڕۆکی پرۆژە یاسایەکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی سوپا لەکۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ مەرجدارکردنی یارمەتییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام ئەوان هێشتا بەردەوامن لەمەشقپێکردن و پێدانی چەک و پێداویستی بەهێزەکانی پێشمەرگە.
- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# ڕایگەیاند، ئەمرۆش جارێکی دیکە لە سەر دۆسیەی بەرزکردنەوەی #ئاڵای کوردستان#، دادگاییەکەی #ڕێبوار تاڵەبانی# بۆ ڕۆژی 16ی ئاب دواخرا.[3]
- #مورتەزا ڕەحمانی#، زیندانی سیاسیی کورد کە بە تۆمەتی بەناو ئەمنییەتی لە زیندانی ناوەندیی شاری #سنە# لە سێدارەدرا.
- بەشی دووەمی مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادوەرەیی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، لە ئەستەنبۆل بەردەوامە.
- سیگمار گابرییەل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە فشاری ئابوری دەخریتە سەر تورکیا، چونکە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان بێ هیچ تاوانێک لە تورکیا لە زینداندان.[4]
- لە سنووری سێ گوندی سەر بە شارەدێی #ئاغجەلەر# ئاگرکەوتەوە و، بەهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی کۆڕنیشی شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشا بە سێ منداڵ و دوو ژندا و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
- #لەزگین بۆتان# پەرلەمانتاری هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.[6]
- جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاریی #کرماشان# وتی: بە تەواوبوونی ڕەوتی دانانی هێڵی ئاسنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی کرماشان کرایەوە.[7]