$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە زیندانی ناوەندی #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج ژنی زیندانیی بەهۆی پێشێلکارییەکانی بەڕێوەبەران و پاسەوانەکانی ئەو زیندانە بەرامبەر بە زیندانیانی بەندی ژنان، مانیان لە خواردن گرت.[3]
$باشووری کوردستان$
- ڕەوشی #خورماتوو# و باشووری #کەرکووک# هەر ئاڵۆزە و ئەگەری پێکدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگە و #حەشدی شەعبی#دا هەیە.[2]
- دوای دروستبونی ئاڵۆزییەکان شەوی ڕابردووی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی، بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوانیان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر شەڕ لە شاری دووزخورماتوو ڕاگیرا.[4]
- چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر بارەگای سەرەکی کۆمپانیای #کۆڕەک تیلیکۆم# لە شاری حیللە و کۆمەڵێک کارمەندیان ڕفاند، پاشان بارەگاکەیان تەقاندەوە.[1]
- #سوپای عێراق# لە سنووری کەرکووک پێشمەرگە ئاگاداردەکاتەوە و داوایان لێدەکات تاوەکو کاژێر 12:00 پاشەکشە بکەن. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت هەر جوڵەیەک بکەن بەتووندی وەڵامیان دەدەنەوە.[1]
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هێزەکانیان ئامادەن بەرگری لە خاک و خەڵکی کەرکووک بکەن.[4]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە هەڵوێستی حکومەتی عێراقی بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی #ڕیفراندۆم# نەگۆڕاوە، دەشڵێت حکومەت بەردەوامدەبێت له و بڕیارانەی کە له و بارەیەوە داویەتی.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەڕەکی نەهزەی ناوەندی ڕەقەیان لە چنگی چەتەکانی #داعش# ڕزگارکرد، لە ئەنجامی شەڕی شەوی ڕابردوو بۆ ئێستا لە گەڕەکی نەهزەدا 23 چەتەی داعش کوژران.[3]
$دەرەوی کوردستان$
- بەستنی کۆنفرانسی گشتی 17 ەمینی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# لە شاری ئایندهۆڤن، هۆڵەندا[2]