$باکووری کوردستان$
- دانیشتنی یەکەمی کەیسی #سەلاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، دوای 399 ڕۆژ لە دواخستنی، بەبێ ئامادەبوونی دەمیرتاش، لە نۆزدەیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو. هاوکات ڕێگا نەدراوە، چاودێر، پەرلەمانتار و شاندە بیانییەکان چاودێری دانیشتنی دادگا بکەن لەسەر کەیسی دەمیرتاش، تەنها لەکاتی بڕیاری دادگا لەسەر کەیسەکە، پارێزەرانی دەمیرتاش براونەتە هۆڵی دادگا. دادگا بڕیاریدا کە لە دانیشتنی داهاتوودا سەلاحەدین دەمیرتاش بەشداری بکات، دانیشتن لەسەر کەیسەکەیشی دواخرا بۆ 14-02-2018.[4]
- #هەپەگە#، ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 1:30 خولەکی نیوەڕۆ گەریلاکانمان لە گردی خوەدێی سەربە شارۆچکەی #شەمزینان#ی #جولەمێرگ#، چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران، ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی چالاکییەکەدا نەزاندرا.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دادگای گشتی شارۆچکەی #سەقز#، بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی #ڕیفراندۆم#، ژنێکی کوردی بەناوی #زەمانە زێوی#، بە لێدانی 50 قامچی سزا دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەنجومەنی گەلی #مەخمور# ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی ناوەندی و ئەو هێزانەی ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن بەرپرسیارن لە تەقینەوەکەی دوێنێی مەخمور.[1]
- لە شەقامی سەرەکی #تانجەرۆ# هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەکەکانی تانجەڕۆ و هوانە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ژیانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. ئەوان داوای دابینکردنی باشتری ئاو و کارەبا دەکەن و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست.[2]
- ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی ئاشکرایدەکات، عەبادی وەڵامی نامەکەی داونەتەوە و پێیراگەیاندوون بەمنزیکانە وەڵامی کرداری و تایبەتم بۆ مامۆستایان و #مووچە#خۆرانی ڕاستەقینەی هەرێم دەبێت.[2]
- ئه و 17 پۆلیسە کوردەی #خورماتوو# ئازادکران کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەشداریکردنیان له #ڕیفراندۆم#دا لەلایەن بە بڕیاری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرابوون.[3]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبەردەم یەکێک لە خانووە ڕوخاوەکانی شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیانی زیان لێکەوتووی بومەلەرزەکەی مانگی ڕابردوو گردبونەوە و ناڕەزایەتییان نیشاندا لەبەرامبەر بێ باکی حکومەت و جێبەجێ نەکردنی ئەو بەڵێنانەی بەو هاوڵاتیانەی دابوو.[4]
- بەهۆی ئه و #ڕەشەبا# بەهێزی #سلێمانی# و دەوروبەری گرتۆتەوە زیان بە تۆڕەکانی کارەبا گەیشتووە، بەڕێوەبەرایەتی کارەباش دەڵێت، سەرەڕای بەردەوامی ڕەشەباکە، کارمەندانی سیانەکانی کارەبا لە هەوڵی چاککردنەوەی تۆڕەکاندان.[2]
- #کەجەدە# سەبارەت بە هێرشی سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، کە پێویستە بە زووترین کات نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەندراوێک لە بارەی هێرشەکەی سەر مەخمور بڵاوبکاتەوە.[4]
- تەرمی ژنێک بەکوژراوی لەباکوری شاری #کەرکووک# دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە و نەناسراوەتەوە.[2]
- وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی خورماتوویان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی حەشدی شەعبی پێ تۆمەتباردەکرێت لەلایەن کوردەوە، بەڵام ڕێگا بە وەفدەکە نەدرا سەردانی گەڕەکە کوردییەکان بکات.[1]
- کاژێر 10ی ئەمشەو کۆمەڵێک چەکدار بە نارنجۆک و بی کەی سی هێرشیان کردە سەر هێزە ئێڕاقییەکان لە کەرکووک و بەهۆیەوە لە کەرکووکدا تەقەیەکی زۆر کرا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی #جزیرە# بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانی دەوروبەری دێرزۆر لە چنگی چەتەکانی #داعش# بەردەوامە، لە گوندی سوەدا کە کەوتووەتە دووریی 25 کیلۆمەتریی باکوری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرەوە، 35 چەتەی داعش کوژران و گوندەکە بە تەواوەتی پاک کرایەوە لە چەتەکان.[4]