$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک لە کاریکاتۆریست و هونەرمەندانی دەستڕەنگینی شاری #کرماشان# دەستیان کرد بە سازکردنی پێشانگایەکی سەرشەقام بە ناویفرمێکسی یەڵدا، بۆ پشتیوانی لە لێقەوماوانی #بوومەلەرزە#ی ئەو پارێزگایە.[4]
- دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران #کوبڕا خاڵەندی#، چالاکی مەدەنیی کوردی بە دوو مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی مەحکووم کرد.[4]
$باشووری کوردستان - خۆپیشاندان$
- خۆپیشاندان بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ڕوویدا.[1]
- خۆپیشاندەرانی #تەقتەق# ڕێگاکانی #سلێمانی#، کەرکووک و #هەولێر#یان داخست.[1]
- خۆپیشاندەرانی شارەدێی تەکییەی #کاکەمەند# کە سەربە #چەمچەماڵ#ە ڕێگای سلێمانی-کەرکووک یان داخست و ئاڵای پارتەکانیان سووتاند.[1]
- لە #سەید سادق# خۆپیشاندەران هێرشیان کردەسەر بارەگای ناوچەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.[1]
- خۆپیشاندان لە #ڕواندز# برینداری لێکەوتەوە.[1]
- هێزە ئەمنییەکانی شارۆچکەی ڕواندز دەستیان بەسەر مەکۆی #بزووتنەوەی گۆڕان#-دا گرت.[1]
- خۆپیشاندەران لە #سەنگەسەر# چوونە ناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێیەکە.[1]
- خۆپیشاندەران لە #کۆیە# ڕێگای کۆیە - هەولێریان داخست.[1]
- بەشێک لە خۆپیشاندەران لە بەردەرکی سەراوە ویستیان بەرەو لقی 4ی پارتی بڕۆن، بەڵام هێزەکانی ئاساییش بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکردن.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنی دەستپێکرد.[1]
- پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سنوری پارێزگای سلێمانی و شارو شارۆچکەکانی دیکە، پەیامێک ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەکات و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئه و حزبەش ڕایدەگەیەنێت پەلاماری بارەگاکانی پارتی دراوە و دەستێکی سیاسی لەپشت خۆپیشاندەرانەوەیە.[5]
- لە سلێمانی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و پەیامنێری میدیاکان و لەنێویاندا تیمی دواڕۆژ بەهۆی ڕشتنی گازی فرمێسکرێژەوە برینداربوون.[2]
- لە شارەدێی #پیرەمەگرون# خۆپیشاندەران بارەگاکانی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، گۆڕان و ئاساییشی شارەدێیەکە، پۆلیسی هاتووچۆ و بنکەی ناحیەیان سوتاند.[1]
- بەشێک لەخۆپیشاندەرانی #پێنجوێن#، ڕێگای سەرەکی (سلێمانی – پێنجوێن - #باشماخ#) بەرووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و ئۆتۆمبێلی گەشتیاریی و هاوڵاتیان داخرا و خۆپیشاندەرانیش داوای داخستنی فەرمی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەکەن.[2]
- لەخۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی ڕواندز 25 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و بەشی زۆریشیان دەستوقۆڵیان بریندارکراوە، بەڕێوەبەری ئاسایشیش دەڵێت ئەو خۆپیشاندەرانە لای پۆلیسن و بەڵێنامەیان پێ پڕدەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن.[2]
- گوتەبێژی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند: سلێمانی شارێکی بێ دەرگا و پەنجەرەیە بۆیە ئەو هەموو پشێوییانەی تێدا ڕوودەدەن.[6]
- لە سەید سادق پەیامنێری کەناڵی KNN لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا.[1]
- خۆپیشاندەران لەشاری سلێمانی پاش ئەوەی لەشەقامی مەولەوییەوە کشانەوە #بەردەرکی سەرا#، خێوەتیان لەگۆڕەپانی سەرەکی بەردەرکی سەرا هەڵدا.[2]
- لە #ڕانیە# لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرش کرایەسەر کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی و لە حاجیاواش خۆپیشاندەران لە هەوڵی هێرشکردندان بۆ سەر بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی.[2]
- لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی چەمچەماڵ، 5 کەس برینداربوون کە یەکێکیان ئاساییشە.[1]
- جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، داوا لەهاووڵاتیانی کورد دەکات دان بەخۆیاندا بگرن، هۆشداریش لەهەندێک ئەجێندای دەرەکی دەدات کە خێری بۆ کوردستان ناوێت.[2]
- خۆپیشاندەرانی بەردەرکی سەرای سلێمانی ڕایدەگەیەنن ئامادەنین سەرا چۆڵ بکەن و بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانیان دەخەنە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان.[2]
- ئەسکەندەر وتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پێویستە هێزی سەربازی ئیتیحادی ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی بکرێت، بۆ پاراستنی ئاسایش و گیان و موڵک و ماڵی هاووڵاتییان.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئۆفیسی هەرێمی کوردستانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، #25-12-2017# دوا وادەیە بۆ خۆتۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان.[2]
- لە سنووری شارەدێی #سیدەکان#ی سەر بە شاروچکەی سۆران –ی لە پارێزگای هەولێر، سوپای تورک چەکی قورسی گواستەوە بۆ گوندی کانییە ڕەش، بەردەوامیش فڕۆکەی چاودێری بەسەر ئاسمانی دەڤەرەکەدا دەسوڕێتەوە.[3]
- #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# ڕایگەیاند، ڕۆژی #07-03-2018# چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی دەبەستن.[1]
- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، ئاگادارکراونەتەوە لە خۆکۆکردنەوەی هێزە سەربازیەکانی عێراق لەدەوروبەری #مەخمور# لەباشوری ڕۆژئاوای هەولێر وئەو هێزانە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر سەنگەرەکانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگە.[7]
- لە گەڕەکی فەرمانبەرانی #هەڵەبجە# کەسێک برا، براژن و برازایەکی دەکوژێت.[1]
- لە نزیک شارەدێی #پردێ#، هێرش کرایە سەر هێزە ئێڕاقییەکان.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای کۆبوونەوە لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# داوای لە حکومەتی عێراق کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ بکات.[6]
- کۆمەڵێک خۆپیشاندەر ویستیان هێرش بکەنەسەر کەژاوەی ئوتومبیلەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بەرلین، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانی ڕێی لێگرتن.[1]