$باکووری کوردستان$
- حکومەتی تورک لە 11 شوێنی سەر بە شارۆچکەی ئەلکەی #شرناخ# قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیەندووە، بە مەبەستی ڕێخۆشکەریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سوپای تورک.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئیدارەی گەیاندنی زانیاریی پەروەردە و بارهێنان لە پارێزگای #ورمێ# لە ڕاگەیندراوێکدا، بڵاوی کردەوە، بە هۆی بارینی بەفر و ساردبوونی کەشوهەوا و سەهۆڵبەندانەوە، هێندێک لە قوتابخانەی گوند و ناوچە و شارەکانی دەوروبەری ورمێ وەکوو: ئەنزڵ، نازلوو، سیلوانا و سۆما و برادۆست، لە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن و هەروەها لە شارەکانی #پیرانشار#، #شنۆ#، #مەهاباد#، #سەردەشت# و #بۆکان#یش لە تەواوەی قۆناغەکانی خوێندن و لە شاری تیکابیش قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ داخراون.[3]
- پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری #داعش# لە ناوچەی ئەزگڵە لە ڕۆژئاوای پارێزگای #کرماشان# بەردەوامە.[2]
- پەرلەمانتارە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نامەیەکی ناڕەزاییان دایە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان، بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، باڵیۆزی تورکیا لەتاران هەڵوێستی ئەو نوێنەرانە بە تۆمەتێکی بێبنەما ناودەبات.[1]
$باشووری کوردستان$
- مامۆستا و خوێندکارانی #زانکۆی سلێمانی# لە گردبونەوەیەکدا پشتگیری خۆیان بۆ #عەفرین# پیشاندا و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتودا ژمارەیەک چالاکی بەو بۆنەیەوە ئەنجامبدەن.[1]
- وتەبێژی #حەشدی شەعبی# ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئارامی دۆخی ئێستای #خورماتوو#ەوە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و تا ئێستا نزیکەی 400 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان.[4]
- بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ عەفرین چەند چالاکوانێکی مەدەنی شاری #هەولێر# داوایان لە پارێزگای هەولێر کرد ڕێگەیان پێبدرێت خۆپیشاندانێک لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا ئەنجامبدەن، بەڵام داواکاریەکەیان ڕەتکرایەوە.[1]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە جموجۆڵی بازرگانی لە #حاجی ئۆمەران# بەربەستی بۆ دروستبووە.[6]
- لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوان و نوێنەری بەشێکی زۆر لە حزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە، ڕێپێوانێک لە پارکی لەیلا قاسمەوە بۆ ناوبازاڕی کەلار، بۆ پشتگیریی عەفرین بەڕێوەچوو.[5]
- کاژمێر 9:45 خولەکی ئەمشەو لەگەڕەکی (حەی خضراء)ی شاری #کەرکووک# ژمارەیەک چەکدرای نەناسراو تەقەیان لە (عودەی ساڵح ئیبرهیم) کرد ناوبراو ئەندامی شارەوانی شارەدێی (ڕەشادە) و دانشتووی گەڕەکی (حي نداء)ی شاری کەرکووک نزیک مەعرەزەکان و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەردەوامی چیای قەستەل لە سنووری عەفرین بۆردوومان دەکەن. شەڕڤانانی یەپەگەش سەنگەرەکانیان لەسەر چیای قەستەل چۆڵنەکردووە و شەڕ دەکەن. هەندێک لە سەنگەرەکانیان تەنیا دوو کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورن.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی #شێخۆرزێ#ی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین بۆردومان دەکەن. هەروەها لە لایەکی دیکەوە، بەنداوی (مەیدانکێ)ی سەر بە شارۆچکەی شەرا یان بۆردومان کرد.[5]
- بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گوندی #حاج خەلیل#یان بۆردومان کردووە و لە ئەنجامیدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان شەهید و برینداربوون.[5]
- ڕۆبێرت فیزک، ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانییە و لەبارەی دۆخی مەدەنییەکانی نێو عەفرین ڕاپۆرتێکی تایبەتی لە ماڵپەری ئیدنیپێندێنتی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لە بارودۆخی مرۆیی و زیانەکانی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی تورکیا بۆسەر مەدەنییەکانی عەفرین کردووە.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، لە گوندی #گوبەلێ#-ی سەر بە شارۆچکەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین، کۆمەڵکوژییەکیان پێکهێنا.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، لە دەوروبەری گوندی #عەلی بیسکا#-ی سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆ لە عەفرین، تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان تێکشکاند.[5]
- هاوسەرۆکایەتیی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی کانتۆنی عەفرین، داوای پشتگیریکردنی عەفرین-ی بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک، ئاراستەی جیهان کرد.[5]