لەگەڕەکی #ئاغەزەمان# لە شاری #سنە# لەدایکبووە.
لەئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران لە سنە دەستیکردووە بەکاری وێنەگریی و فیلمسازی.
پێشانگای وێنەی (بەشێوەی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ) لە شارەکانی ئێران کردووەتەوە.
تائێستا 14 فیلمی جۆری (مۆستەنەد- داستانی و سریاڵ)ی دروستکردووە.
لە فیلمەکانی: (گۆرانیەکانی وڵاتی دایکم)، (کیسەڵەکانیش ئەفڕن)، (دەف) و (نیوەی مانگ) یاریدەری دەرهێنەر #بەهمەنی قوبادی# بووە.
یاریدەدەری فیلمی (دۆڵ)ی دەرهێنەر #هونەر سەلیم# بەرهەمی فەڕەنسا 2005.
وێنە هەڵگری (فیلمبردار) فیلمی مۆستەنەدی نیوە درێژی (شەڕ تەواو بوو) 2004ی بەهمەن قوبادی.
وێنە هەڵگری فیلمی سینەمایی (نیشتمان).
وێنە هەڵگری سریاڵی (رێگەی ون بوو)ی خوالێخۆشبوو #عەلی ڕەزا ڕەزایی#.
وێنە هەڵگری سریاڵی (میعماری هەزارە)ی محەمەد مۆعەیسری. کەناڵی یەکی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران.
وێنە هەڵگری فیلمەکانی: (دوایین دێهاتی سەرژمێری نەکراو)ی شارام عەلیدی. (سەربازێ کە شکا)ی #بەتین قوبادی#، (ئێرە ئانتین نادا)ی بەتین قوبادی. کە ئەم فیلمانە خەڵاتی یەکەمی میهرەجانی سۆنی و میهرەجانی کورتەفیلمی تارانیان وەرگرتووە.
وێنە هەڵگری زیاتر لە 150 فیلمی کورت و درێژی سینەمایی (مۆستەنەدو تەلەفزیۆنی) بووە کە بەرهەمی دەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بوو لەوڵاتانی سویدو فەڕەنسا و ئیتاڵیاو تورکیاو عیراق و ئەمریکاو کۆریاو هتد.