$باکووری کوردستان$
- لەناوچەی بەرواریی پارێزگای #سێرت# لە باکووری کوردستان 3 هاووڵاتی لە گوندی کوبک دەستگیرکران.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای #هیدایەت عەبدوڵڵاپوور# زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی شاری #ورمێ# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150103/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=لە شاری مەریوان چالاکییەک بۆ یادی زیلان بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150103/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- لە شاری #مەریوان# ژمارەیەک لە ژنان و چالاکوانانی ئەو شارە چالاکییەکییان بە بۆنەی ساڵیادی چالاکییەکەی زەینب کناجی (زیلان)ەوە ئەنجامدا.[4]
$باشووری کوردستان$
- کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە #بەحرکە#ی #هەولێر# تەقییەوە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە جبەخانەکە سەربە هێزەکانی زێڕەڤانییە.[1]
- بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هاوار ئەرگوشی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، ئەمڕۆ ژنێک بەناوی (#دنیا ڕەشید ناجی#) تەمەن 19 ساڵ دانیشتوی گوندی هەلانیای سەر بە شارەدێی شێروان مەزن له سنوری بارزان بەهۆی هاوەنێکی سوپای تورکەوە گیانی لەدەستداوە.[3]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تەقینەوەی کۆگا تەقەمەنییەکە هیچ دەستێکی تیرۆریستی لە پشتەوە نەبووە، بەڵکو پەیوەندی بە خراپی هەڵگرتنی تەقەمەنییەکانەوە هەبووە.[5]
- لە گوندێکی نزیک #خانەقین# چەکدارانی #داعش# بۆمبێکی چێنراویان بە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییەکدا تەقاندەوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.[2]
- ئەفسەرێکی ئاسایش ئاشکرای دەکات، چەکدارانی داعش لە شاخی غەررەی نێوان #کفری# - #خورماتوو# کە دەکەونە سنوری هەرێمی کوردستانەوە دەرکەوتوونەتەوه و جموجۆڵیان زیادیکردووە.[2]
- لە پارکی ئازادیی شاری #سلێمانی#، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، 23یەمین ساڵیادی زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان بە مەراسیمێک بیرهێنرایەوە.[3]
- هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری #مەخموور# ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەکانی داعش ئەنجامدا و سێ چەکدار کوژراون، لەنێویاندا عامر ناسراو بە ئەبو عوبەیدە، بەرپرسی دارایی و لۆجستی داعش.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لەپاش زنجیرە تەقینەوەکانی 27ی حوزەیرانەوە لە ناوەندی #عەفرین#، کە ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان تێیدا کوژران، چەتەکانی تورک بەشێوەیەکی فراوان دەستیانکردووە بە ڕفاندنی هاوڵاتیانی عەفرین و تا ئەمڕۆ زیاتر لە 150 هاوڵاتیان ڕفاندووە.[3]
- ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی نزیک لە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بڵاویکردەوە دوای تەواوبوونی فڕگەی بنکەی ئاسمانی (#حەسەکە# – تەلبێدەر) چوارشەمەی ڕابردوو 27ی ئەم مانگە دوو فڕۆکەی گەورەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا لە بنکە ئاسمانییەکە نیشتوونەتەوە و چەک و تەقەمەنی نوێیان بۆ #یەپەگە# و هەسەدە ناردووە.[2]