$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بۆ ئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، بۆ 769هەمین جار سەریان لە داواکاری گشتی دا.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لەگەڵ زیادبوونی نیگرانییەکان لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانی #ڕامین حسێن پەناهی#-ی زیندانیکراوی کورد، 60 پارێزەری ناوداری ئێران نامەیەکی واژۆکراویان ئاراستەی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران کردووە و تێیدا داوای ڕاگرتنی بڕیاری لەسێدارەدانی ئه و زیندانییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.[1]
- ئەندازیار مستەفا باقری ئاشنا دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، سەید ئەردەشێر مووسەوی، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، مێهدی ئازادبەخت خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، ئەندازیار بیژەن هیمەتی خەڵکی شاری کرماشان و شەهریار تەهماسبیکارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی خێوندەوان لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.[5]
- #مەریم فەرەجی#، چالاکی مەدەنیی کورد، دانیشتووی شاری کەرەج، پاش هاتنەدەرەوە لە ماڵ دەسبەسەر کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە گوندی گردجانی شارەدێی #چوارقوڕنە#ی #ڕانیە# ئاگر لە باخێک کەوتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕینیش دەڵێت بەهۆی ئاگرەکەوە لە باخەکەدا بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە.[1]
- #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی #وەزارەتی خوێندنی باڵا# لەبارەی تەرخانکردنی ڕێژەی لە 70%ی کورسییەکان بۆ دەرچووانی خولی یەکەم ڕەتدەکاتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەش ئه و بڕیارە بە تاک لایەنە لە قەڵەم دەدات.[1]
- #ئەحمەد عەسکەری#، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# ڕاگەیاند ئەو سندووقانەی قەزای #داقوق# کە تانەیان لەسەر بوو، یەکلاکرانەو. #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، ئەوەش پێچەوانەی هەموو ئەو تۆمەتانە بوو، کە ئاراستەی یەکێتی دەکرا.[2]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 01:00 بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم ماڵی خالد تەها، دادوەری دادگای شارۆچکەی #خانەقین# لە گەڕەکی ڕزگاریی لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە تەقییەوە. تەقینەوەکە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە، باڵام زیانی بە ئۆتۆمبێل و ماڵی دادوەرەکە گەیاندووە.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151180/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=لەبەردەم ماڵی دادوەری خانەقین تەقینەوە ڕوویدا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151180/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری #برادۆست# بۆردوومان دەکەن و بووەتەهۆی سوتانی دارستان و پاوانی سنوورەکە.[4]
- لە #هەولێر# کۆنفرانسی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 تایبەت بە ڕێگری لە زێدەڕۆیی و لابردنی لەسەر زەویوزار و موڵکی حکومەت بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا وەزیرەکانی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار گوتاریان پێشکەشکرد و باسیان لە ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای زێدەڕۆیی کرد.[2]
- ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوو ئۆتۆمبێل گڕی گرت و بەمەش تەنها لەمساڵدا 20 ئۆتۆمبێل لەناکاو سوتاون.[1]
- بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پلەی گەرمای #خانەقین# سەرووی 50 پلەیە و هاوڵاتیانی ناوچەکە لەبەر نەبوونی کارەبای نیشتیمانی و کەمی ئاو لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتێک دانیشتوانی منبج لە ناوچەی حەییە خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکەیان بەڕێوەدەبرد تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی منبج بەلانیکەمەوە کەسێک لەو تەقینەوەیەدا کوژراوە و 22 کەسی تریش برینداربوون.[3]
- مەسعود ئیبۆ فەرماندەی چەتەکانی لیوای سەڵاحەدینی سوپای ئازادی سوریا و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئاسایشی دەوڵەتی تورکیا لە #عەفرین#، لەلایەن شەڕڤانانی #یەپەگە# / #یەپەژە#وە کوژرا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردانی یۆنان دژی ڕادەستکردنی #گولیزەر تاشدەمیر# ڕژانە سەرشەقامەکان.[5]
- پەرلەمانی ئەوروپا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد و تیایدا داوایکردووە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئاسایی بکرێتەوە. هاوکات داواشیکردووە #حەشدی شەعبی# هەڵبوەشێنرێتەوە.[1]