$باکووری کوردستان$
- #حوسێن یوکا# هاوسەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کۆمور لە پارێزگای سەمسوور لە دوای دەستگیرکردنی، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو و زیندانیکرا.[3]
- ئەندامی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی میزۆپۆتامیا گونەر یانلیچ دەستنیشانی کرد، ئەو ئاگرەی لە #دەرسیم# کەوتووەتەوە لەلایەن سووپای تورکیاوە کراوەتەوە و لە سنوورێکی بەرفراواندا بڵاوبووەتەوە. وتیشی دەرسیم دەسووتێندرێت و ئێمەش دەبینە دەنگی دەرسیم.[3]
- ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان بەردەوامە. جەندەرمەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی هەواگ-ی #ڕوحا# بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵان و هەر یەکە لە موهیتین کارا، حەسەن کارا، محەمەد کارا، میرکان کارا و محەمەد چەلیک دەستبەسەر کران. هاوکات لە ناوچەی پرسووس ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی پرسووس محەمەد پۆڵات، بەڕێوەبەری ناوچەی پرسووس-ی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) نوور جەیران و هەریەکە لە ساڵح داگ، جووما دەمیر و محەمەد تاڤاس دەستبەسەر کران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152219/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=مەجید یەعقووبنیا=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152219/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- یەکەم دادگای لێپرسینەوەی #ئیجلال قەوامی#، چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی شاری #سنە# لە لقی دووی دادگای لێپرسینەوەی قەزایی لەو شارە بەرێوەچوو. تۆمەتی ئەو چالاکەی مافی مرۆڤە بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی بووە و ناوبراو پاش تەواو بوونی یەکەم دادگای لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی 20 میلیۆن تەمەنی ئازاد کرا.[4]
- ئیدارەی ئەماکنی شاری #جوانڕۆ# لە سەر سکاڵای یەکێک لە فەرمانبەرانی شۆرای ئەو شارە، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە هەواڵنێرێکی سەربەخۆی کورد، بە ناوی #ئیرەج محەمەدزادە# کرد.[4]
- سێ هاووڵاتیی کورد، لە شاری #کرماشان#، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، لاوێکی تەمەن 23 ساڵ کوژرا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون. شوناسی ئەو لاوە کوژراوە بە ناوی مەجید یەعقووبنیا تەمەن 23 ساڵ و دوو کەسە بریندارەکەش بە ناوەکانی میلاد پەلەنگی و معیاد شاوەیسی ڕاگەیەندراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەردانی #خورماتوو#ی کرد و پیرۆزبایی لە قایمقامی نوێی ناوچەکە کرد کە لە نەتەوەی تورکمانه.[2]
- #مەسعود بارزانی# و برێت مەکگۆرک لە پیرمام دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێڕاق کۆبوونەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152219/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=مەزاری شەهیدانی ڕاپەڕین بە ناوی شەهید هەڵوێست پارتیزان ناونرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152219/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری هەر یەک لە کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی #پەکەکە# لە باشور، کۆمیتەی شەهیدانی کۆدار و ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەراسیمێکی شکۆدار ناوی مەزاری شەهیدانی ڕاپەرین بە ناوی شەهیدی فەرماندە هیوا حەمید ناسراو بە هەڵوێست پارتیزان ناونرا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ژووری چالاکییەکانی غەزەبی زەیتوون ئاشکرای کرد کە ڕۆژی 17ی ئاب\26ی گەلاوێژ لە دژی چەتەیەکی سەر بە گرووپی سوڵتان موراد کە ناوی عاد خالد خالدی-یە، چالاکییەکیان ئەنجامداوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەیانیی تەقە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنکەڕە کرا، جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی تری لێنەکەوتەوە.[1]
- کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئێرانی بەجێهێشت و کارکردنی ئه و کیڵگە نەوتەدا ڕاگرت کە لە باشوری ئه و وڵاتە کاری تێدا دەکرد.[2]
- ئیدارەی ئەمریکا داواکارییەکی حکومەتی تورکیای ڕەتکردووەتەوە، کە تیایدا داوايکردبوو کە قەشە برنسون ئازاد دەکەن، لەبەرامبەردا ئەگەر ئەمریکا واز لە هاڵک بانک بهێنێت.[2]