$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی هوشیار نەمامی، خەڵکی گوندی زیارەت تەمرخان سەر بە سەلاسی باوەجانی کە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156673/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=هوشیار نەمامی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156673/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- هێزە نیزامییەکانی پایگای نەجەفی تەقەیان لە شوانێکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار، لە شوێنێک بە ناوی مێرگی سەید عەبدوڵڵا، کرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە #سلێمانی# مەراسیمێک بۆ پەردەلادان لەسەر پەیکەری ڕۆشنگەر #ڕەفیق حیلمی# ڕێکدەخرێت.[1]
- ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ ناساندن و دابەشکردنی کۆکراوەی ژمارە 1-25 ی دەنگی یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکدەخات.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری کاتژمێر 15:30ی ئەمڕۆ، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر گوندی دشیشێ لە دەڤەری کانی ڕەش-ی سەر بە ناوچەی بەرواری لە شارۆچکەی #ئامێدی#.[5]
- زیاتر لە هەفتەیەکە هەناردە و هاوردەکردنی سووتەمەنی بە هەموو شێوەیەک لە مەرزی پەروێزخانەوە ڕاگیراوە و هیچ مامەڵەیەکی بازرگانی پێوە ناکرێت و ئەوەش پەیوەندی بە سزاکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر وڵاتی ئێران هەیە.[4]
- ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بەربژێرە دەرچووەکانی خولی پێنجەمی #پەرلەمانی کوردستان# ئاگاداردەکاتەوە ڕۆژی #06-11-2018# ئامادەی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان بن.[2]
- بنکەی ئاسایشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی #سۆران# ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2018 لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: هێزەکانی ئاسایش لە سنوری شارۆچکەی سۆران هاوڵاتییەکیان دەستگیرکرد و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا بڕی حەوت کیلۆ و 200 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیینی پێبووە. ڕاشیگەیاند: ئه و هاوڵاتیە دانیشتوی قەزایەکی هەرێمی کوردستانە و لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیەوە هێناویەتی و ویستویەتی ئه و ماددە هۆشبەرە لە شارۆچکەی سۆران ساغبکاتەوە.[4]
- لیوا مەعن سەعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی #کەرکووک# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی دوو بۆردومانی جیای هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، 25 چەکداری #داعش# کوژراون و دوو مۆڵگەشیان خاپوور کراوە.[5]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# دژی دابەش نەکردنی بەشە نەوتی ماڵان، ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان لەبەردەم بینای قائیمقامییەت گردبوونەوە و یاداشتێکیان ئاراستەی دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد.[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی چاوی کورد لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، پانێلێکی بەناونیشانی گەمارۆکانی سەر ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان، بۆ هەریەکە لە مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتیی هاوردەکار و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و هاوبیر ئەنوەر، وەبەرهێن سازکرد.[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل شیراتۆنی شاری هەولێر ڕێکخراوی نیو کوردستان بۆ پرسە نێودەوڵەتییەکان پانێلێکی بۆ هەریەکە لە دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دکتۆر محەمەد شاکر لە فراکسیۆنی پارتی و #ڕابوون مەعروف# لە فراکسۆنی نەوەی نوێ و #کاوە محەمەد# لە فراکسیۆنی گۆڕان و #هەرێم کەمال ئاغا# لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕێکخست.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #گرێ سپی# تەرمی قوربانییەکی تۆپبارانەکانی تورکیا بەخاکسپێردرا.[6]
- بە هەزاران هاووڵاتی گرێ سپی و گوندەکانی دەوروبەری خۆپێشاندانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا.[7]