شێخ حەسەن عەواڵانی شاعیرێکی دیار و نیشتمانپەروەری کوردستانە، لە ڕێی هەڵبەستەکانی بە گشتی و هەڵبەستە نیشتمانییەکانی بەتایبەتی خزمەتێکی زۆری بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە و کوانووی شۆڕشی گەلی کوردستانی جۆش داوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/159532/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=دەستنووسێکی شێخ حەسەن عەواڵانی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/159532/0001.JPG=KTML_Photo_End=
هەڵبەستی ئەو شەهیدانەی کە بۆ دوو شەهیدی خزمی خۆی لە ساڵی 1962 نووسیوە، وەک مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی پێی وتم، ئەم هەڵبەستە ساڵی 1974 لەلایەن تیپی مۆسیقای شۆڕشەوە لە گوندی وەسانی ناوچەی باڵەکایەتی کراوە بە سروود، بە دەقێکی بەرز و پیرۆز دائەنرێ و گیان و ورەی تێکۆشانی خەڵک و #پێشمەرگە#ی بەرز کردووەتەوە و تا ئێستا ئەو دەقە بەزیندوویی و نەمری ماوەتەوە.
بە درێژایی شۆڕشەکانی کوردستان، ئەو سروودە لە ڕادیۆکانی شۆڕشەوە بە بەردەوامی پەخشکراوە.
شێخ حەسەن عەواڵانی ساڵی 1932 لە گوندی عەواڵانی ناوچەی سوورداشی سەربە پارێزگای #سلێمانی# لەدایک بووە.
لە باوەشی خانەوادەیەکی نیشتمانیی ئایینپەروەر گەورە بووە.
لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بەماڵەوە چونەتە #چەمچەماڵ# و دوای دوو ساڵ باریان کردووە بۆ شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ بوون.
لە کارگەی جگەرەی سلێمانی وەک کرێکار دامەزراوە و بەحوکمی خوێنەواری و هۆشیاری سیاسی و چینایەتی لە سەندیکای کرێکاران کاری کردووە.
شێخ حەسەن عەواڵانی هەر لە سەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای هەڵبەست بووە و لە ڕێی هەڵبەستەوە تەعبیری لە خەمە چینایەتی و نەتەوایەتییەکان کردووە، خاوەنی چەند دیوانێکی هەڵبەستی چاپکراوە لەوانە (#باخی عەواڵان#، #چەمی ڕەزانی قارەمان#، #چیای پیرەمەگروون#) . چەند دەستنووسێکی هەڵبەستیشی لەدوا بەجێماوە کە تا ئێستا چاپ نەکراون و ڕووناکیان نەدیوە.
شێخ حەسەن عەواڵانی لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە خزمەتێکی زۆری بەرەوتی ڕۆشنبیری بەگشتی و ئەدەبی بەرگری بەتایبەتی کردووە.
هەڵبەستە نیشتمانییەکانی بەدەقی بەرزی ئەدەبی بەرەنگاری دادەنرێن، کە خۆی لە ناوجەرگەی ڕووداوەکانەوە نووسیونی و تەعبیری لە ئێش و ئازارەکانی گەلەکەی کردووە و هانی شۆڕش و بەرگری و کۆڵنەدانی داوە.
وەک لە هەڵبەستی نەورۆزدا دەڵێت:
من ناڵێم نەورۆز نەورۆزی منە
جەژنە پیرۆزە پیرۆزی منە
هەتا نەبینم کوردستان گشتی
یەکی گرتووە ورد و درشتی
ئەوساکە دەڵێم چەکوشەکەی کاوە
لە کەللەی سەری زوحاکی داوە
ئەم شاعیرە خەون و خولیای ئازادی و ڕزگاری نیشتمانەکەی بووە، وەک لە هەڵبەستەکانیدا ئاماژەی پێکردووە، بەڵام بەداخەوە مەرگ بواری نەدا ئەو ئازادییە ببێنێ.
لە ڕێکەوتی #09-02-1990# لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گردی شێخ محێدینی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا.[1]