$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کوشتاری #کۆڵبەر#ان و کاسبکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بەردەوامە. شەوی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی #سەردەشت# بەهۆی تەقەی چەکدارەکانی ڕژێمی ئێرانەوە کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی حاسڵ بادبەرین خەڵکی گوندی توورکەس-ی #پیرانشار# کوژرا.[2]
- ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کشانەوەی خۆی لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.[4]
- ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر لەنێوبردنی دارستانەکانی زاگرۆس دەربڕی.[4]
- بەڕێوە چوونی دادگایی هوشمەند عەلیپوور، خەڵکی شاری سەردەشت و محەممەد ئوستادقادر، خەڵکی شاری #سەقز# دوو زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی سەقز بۆ مانگێکی دیکە وەدواکەوت.[4]
$باشووری کوردستان$
- #حزبی شیوعی کوردستان# سەرکۆنەی هێرش و هەرەشەکانی تورکیا بۆسەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و دەستێوەردانەکانی لە #کەرکووک# دەکات.[2]
- فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کامپی مەخمور و #شەنگال# ئیدانە کرد و لە بەرامبەر بێدەنگیی حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتیی نیشاندا.[2]
- ئاسایشی #پارتی دیموکراتی کوردستان#-عێراق دوای ساڵێک لە داخستنی، دەروازەی سحێلا-ی لەنێوان #دهۆک# و شەنگال-دا کردەوە، عێراق-یش ئەو ڕێڕەوە مرۆییەی داخست، کە لەکاتی فەرمانەکەی سەر شەنگال لەنێوان ڕۆژئاوا و شەنگالدا کرابووەوە، بڕیارە خەڵکی شەنگال لەوبارەیەوە ناڕەزایەتیی نیشان بدەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# - کەنەکە، لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا بەرامبەر بە #جەمیل بایک#، #موراد قەرەیلان# و #دوران کاڵکان# کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداریی سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کەسایەتییە ڕۆشنبیر و هونەرمەند و ئەکادیمییەکان بەڕێوەدەبات.[1]