ئەنجامنامەی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵە، بزووتنەوەی سۆشیالیست و پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڵاڵە
20-01-1977
⚠️ =KTML_Red=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
1- بڕیار درا یەکێک بە نوینەرایەتی کومەلە وحرکە لەگەل نوینەری پارتی دیموکراتی کوردستان بچیت بو سوریا لە سبەینیوە خویان ئامادە ئەکەن بۆ ئەم کارە وبەپیی توانا هەول ئەدەن بەزووترین کات برون.
2- لیژنەیەک دابنریت بو جارەسەرکردنی مەشاکلی ناو میلەت و پیشمەرگە لەلایەک وە لەنیوان خوشیان واتە (کومەلە وحرکە و پارتی) لەلایەکی ترەوە.
3- هەول دان بەشیوەیەکی عەمەلی بو ئامادەکردنی زەمینەیەکی لەبار بو بەرەیەکی کوردستانی یەکگرتوو.
4- یاریدەدانی ڕیک وپیک کردنی ئیش و کار و بەرگری کردن لە نیوان ئەو مەفارز و هیز و چەکدارانەی کە لە ناوچەیەک یان لە جیگای نزیک بەیەکترن.
5- پاک ڕاگرتنی ڕیزەکانی (پ. م.)
6- نە کوشتنی ئەسیرو معامەلە کردنی بە پیی یاسای معامەلە کردنی دیل.
7- نوسینەوەی صیغەیەکی مشترک لە بابەت توجیه کردنی جەماوەری میللەت و پیشمەرگەو تاکید کردن لەسەر ئیش کردن بۆ جەبهە.
8- آ) لیژنە لە نوینەری هەرسێ لا پیک دیت
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان کاک ڕمزی
نوینەری حرکەی سوشیالیست کاک علی عسکری
نوێنەری کومەلە...... کاک سالار
8-ب) هەرلایەک بویان هەیە نوینەری خویان لەهەر کاتیکدا بگورن.
ئیتر بۆ پیشەوە بەرەوسەرکەوتن
لەشەوی 20لەسەر21/1/1977 لە گەڵاڵە ئەم ڕیکەوتننامەیە مورکرا
نوینەری کومەلە ملازم عمر عبداللە
نوینەری حرکەی سوشیالیست رسول مامند
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان کەمال
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!