$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورە شارەکانی #ئامەد#، #وان# و #مێردین# لە کارەکانیان دوورخرانەوە. ئەم بەیانییە دەرگای بینای شارەوانیی گەورە شاری ئامەد شکێنرا و پۆلیس بیناکانی ئەو 3 شارەوانییەی گەمارۆ دا.[3]
- دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئەمڕۆ دەستیان بەسەر گەورە شارەوانییەکانی ئامەد و وان و مێردینی #هەدەپە#دا گرت و ماوەیەکیش لەوە پێش بە پۆلیسەکانیان بارەگای هەدەپەیان لە ئامەد گەمارۆدا.[3]
- بەپێی ڕاگەیەندراوی #وەزارەتی ناوخۆ#یی تورکیا لە 29 شاردا ئۆپەڕاسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی ئەنجام دەدرێت و تاوەکو ئێستا 418 کەسیان دەستگیرکردووە. بەپێی سەرچاوەکان بە تایبەت لە ئامەد، وان و مێردین هەمو ئەندامانی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی دەسگیرکراون. ئەو کەسانەی دەسگیرکراون و تا ئێستا ناوەکانیان ڕوون بووەتەوە بریتین لە: بەڕێوبەری هەدەپەی ئامەد کادیر ئینانیر، ئەدیپ بینبیر و عەلی ئیحسان کاراهان، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ناوەندی دەبەپە سەڤین بیچیچی، بەڕێوبەری هەدەپە ناوچەی باغلار خەیری ئەتیەمەز، هاوکاری سکرتێری گشتیی شارەوانی ئامەد موراد ئەمین ئۆغڵو، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئامەد محەمەد ئاکدۆغان، سەرۆکی فەرمانگەی سیاسەتی ژنانی شارەوانیی ئامەد سەڵدا باران، ئەندامی ئەنجوومەنی حزبی هەدەپە مەسعود باغچیک و بورهان کاراکۆچ، ڕۆژنامەوان تومان ئانلی، خەباتکاری شارەوانیی ئامەد مستەفا ئاکینگین و شیار داغ، مەحمود کۆرکماز، فەوزی ئیشیک، فوئاد یلڵچن، ئەندامی هەدەپە ناوچەی چنار مەحمود ئولوس و فەوزی دەمیرکران، ئەندامی هەدەپەی بیسمیل لوقمان بۆزکور، ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکرات نایف ئەردەم، هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی پیاسی ئامەد داود کەسین و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی پیاسی ئامەد نورشین ئاکبال.[3]
- دوای ئەوە ڕژێمی تورک دەستیگرت بەسەر شارەوانیی گەورە شاری ئامەد دا، پەرلەمانتارانی هەدەپە، هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی هەدەپە و بەرێوەبەرانی هەدەپە بەرەو بینای شارەوانیی گەورە شاری ئامەد دەستیان بە ڕێپێوانکرد، پاشان لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیانکرایەسەر.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانیسەیفوڵڵا جەلیلی کوڕی ئیبراهیم، بەشیر حاتەمی کوڕی سدیق و غەفوور یاری کوڕی غەفار، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی شاری #سنە#، لە شاری دەماوەند، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراون. ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی کەڵکوەرگرتن لە جامانە لە یەکێک لە زەماوەندەکان لە شاری دەماوەند لە کاتی هەڵپەڕکێ و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.[4]
- چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی ئەکبەر گەوێڵی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری #قەندیل# چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.[2]
- وەزارەتی شارەوانی هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کارەکانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە پارێزگاکان.[1]