نووسینی: فەهد عامر ئەحمدی
وەرگێڕانی: #ئاودێر ئەحمەد قەمتەرانی#
بڵاوکار: فام
چەند بنەمایەکی جوان لە پەڕتووکی تیۆری فستق:
تۆ ناچار نیت ڕێز لە هەموو کەسێک بگریت، بەڵام لەسەرت پێویستە کە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بکەیت.
وازهێنان لە خاڵێکی خراپ، باشترە لە زیادکردنی خاڵێکی باش.
ئەو شتانەی کە لە داهاتوودا لەسەریان پەشیمان دەبیتەوە، هەمان ئەو شتانەن کە لە ئێستادا بەشەرم و دوودڵیەوە ئەنجامیان دەدەیت.
سەرکەوتن هێندەی پەیوەستە بە بەردەوامیەتی، هێندە پەیوەست نییە بە چەندیەتی.
کە نەتزانی بۆ کوێ دەچیت گشت ڕێگاکانت بە (هیچ) کۆتاییان دێت.
ئێمە زادەی ئەو بیرکردنەوانەین کە سەبارەت بە خودی خۆمان هەمانە.
ڕازیکردنی هەموو خەڵک ئامانجێکە هەرگیز نایەتە دی.
پێش ئەوەی چێژی وەرگرتن بکەیت، هەوڵبدە چێژ لە بەخشین وەربگریت....
پەڕتووکی تیۆری فستق (نظریة الفستق) لە نوسینی (فهد عامر الأحمدی) یەکێکە لە پەڕتووکە ناوازەکانی بواری گەشەپێدانی مرۆیی [1]