ئیبراهیم میکە عەلی.
نووسەر و توێژەر لە بیری ئایینیدا.
لە سلێمانی نیشتەجێیە و لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گوڵپ) ە لە هەورامان.
بڕوانامەی یەکەمی بریتییە لە دەرچوی ئامادەیی پەرستاری/سلێمانی 1986.
دواتر درێژەی بەخوێندن داوە و بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە ئیسلامییەکاندا لە زانکۆی تەرابلوسی لوبنان، خوێندکاری ماستەرە لە کۆمەڵناسیدا لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە.
لە ئاوارەییدا و لە کۆتایی ساڵەکانی هەشتاکاندا لە ئێران زانستە شەرعیەکانی خوێندووە و دواتر ساڵی 1993 بەشداری تاقیکردنەوەی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و بە خۆبەخش 4 ساڵ وەک مامۆستای ئایینی خزمەتی کردووە.
خاوەنی زیاتر لە 20 نووسینی چاپکراوە لە نووسین و وەرگێڕان.
بێجگە لە زمانی دایک و زاراوە کوردییەکان، زمانی عەرەبی و فارسی دەدوێ و دەنووسێت.
خێزاندارە و خاوەنی 8 منداڵە 4 کچ و 4 کوڕ، کە تا ئێستا 3 لە کچەکانی و کوڕێکی زانکۆیان تەواوکردووە.
بەشداری دەیان کۆنگرەی فیکری و فەرهەنگی کردووە لە ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ.
فەرمانبەرە لە کەرتی تەندرووستی سلێمانیدا. [1][2]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/haloxani.ardalan=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئیبراهیم میکە عەلی=KTML_Link_Facebook_End=