$باکووری کوردستان$
- تۆڕی زمان و کلتور، لە هوتێل دەمیر لە شاری #ئامەد#، یەکەمین کۆنفرانسی دەستپێکرد و وابڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت. لە کۆنفرانسەکەدا نزیکەی 200 کەس لە نوسەر، ئەکادیمیسیەن، خوێندکار، ڕاگەیەندکار، دەزگاکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کلتوری و هونەری بەشداربوون.[2]
$باشووری کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376032/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-01-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-01-2020=KTML_ImageCaption_End=
- لە بەردەوامی سیمینار و چالاکیەکان بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕوحی شەهید #ساکینە جانسز# و هەڤاڵانی، لە شاری #کەرکووک# یادی ئەو سێ ژنە شەهیدە بەرزڕاگیرا.[2]
- سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: دوای بەدواداچوونەکانی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرگرتنی پارە بە نایاسایی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی #گەرمیان# بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کۆمپانیای گەرمیان پیترۆلیۆم.[3]
- لەلایەن پۆلیسی ئیتیحادیيەوە گەورەترین کۆگای بۆمب و تەقەمەنی لەباشوری کەرکووک دۆزرایەوە.[3]
- لەسەر ڕێگای سەرەکی #هەولێر#- #کۆیە# و لە ڕووداوێکی هاتووچۆ 2 کەس گیانیانلەدەستدا کە یەکێکیان قەشە دنحا توما یوسف، قەشەی کۆیە و #هەرمۆتە#یە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی بەچڕی دێیەکانی سوغاتکە لە شارەدێی شیراوا، هەروەها دێیەکانی ماکلیە و شوارغە و مرعناز لە شارەدێی شرا بۆردومان دەکەن. بەهۆی تۆپبارانەکەوە ژنێک بەناوی (زەینەب مەحمود) تەمەن 56 ساڵان، لەکاتێکدا سەرگەرمی ڕزگارکردنی منداڵەکانی بووە کە سەرجەمیان خاوەن پێداویستی تایبەتن، لەدێی باشمرا لەناحیەی شیراوا بەسەختی بریندار بوو.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕژێمی ئێران، دانی نا بەوەی کە فڕۆکە ئۆکرایینییەکەی بە موشەک خستووەتەخوارەوە، لەو فڕۆکەیەدا 176 کەس گیانیان لەدەستدا کە 12یان کوردی ڕۆژهەڵاتن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376032/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 11-01-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376032/0016.JPG=KTML_Photo_End=
- کوردان و دۆستانیان لە پاریس، لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، #لەیلا شایلەمەز# و #فیدان دۆغان#، خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەچوو، تێیدا داوای دەستنیشانکردن و بە سزاگەیاندنی بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کرد.[2]
- زۆربەری کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی جیهان، لە دوای بڵاو بوونەوەی دانپێدانانی حکومەتی ئێران بە کەوتنەخواوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ هاتووچۆی فڕۆکەکانیان لەسەر ئاسمانی ئێران ڕاگرت.[5]
- دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەلایەن ئێرانەوە، بەدروشمی (مردن بۆ درۆزن) خۆپیشاندان لە شاری تاران دەستیپێکرد.[7]