ئەم گەلە پێویستیی بە سێ شتە.
یەکێتیی و یەکێتیی و یەکێتیی
دوای ئەوەی کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاریدا کە ڕۆژی 9/12/2019 لە سەرجەم مەڵبەندەکانی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) کۆنفرەنسی مەڵبەندەکان بە ئەنجام بگەیەندرێت تا لە ڕۆژی 21/12/2019 چوارەمین کۆنگرە ببەستین، بۆ ئه و مەبەستە لیژنەی بالای هەڵبژاردنەکان تەواوی پێداویستییەکانی پرۆسەی بەڕێوەبردنی کۆنفرەنسی ئامادەکرد لە ڕۆژی 9/12/2019 لە تەواوی مەڵبەندەکان بەڕێوەچوو، تواندرا لە کەشێکی ئازاد و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و تەواوکاری قۆناغەکانی دیکەی کۆنفرەنسەکە بە سەرکەوتویی ئەنجام بدرێت بۆیە جێگەی خۆیەتی دەست خۆشی لە هەموو ئەندامانی بەشداربووی کۆنفرەنسەکان بکەین و پیرۆزیبایی لە کاندیدە سەرکەوتووەکان بکەین کە دەرچوون و بوونە ئەندامی چوارەمین کۆنگرە هەروەها سوپاسی ئه و هەڤاڵانەش دەکەین کە کاندید بوون و سەرنەکەوتن بۆ ئەندامێتی کۆنگرە و بە گیانێکی هەست کردن بە بەرپرسیارێتییەوە و بە ڕۆحێکی هەڤاڵانەوە هاوکارمان بوون لە سەرخستن و سەرکەوتنی پرۆسەکەدا، تا ڕوویەکی جوانی ئازادی و دیموکراسی لەناو یەکێتیی دەربخەین مەڵۆیەکی دیکە بخەینە سەر خەرمانی مێژووی پڕ خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بووە کەرنەڤاڵێکی گەورە و توانیمان بۆ دۆست و نەیارەکانمان بسەلمێنین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه و هێزە گەورەیەیە و کە هەمیشە پێشەنگ بووە بە بڕوابوون بە ئازادی و دیموکراسی و مافی تاک و سوپاسی تەواوی ئه و هەڤاڵانەش دەکەین کە بە درێژایی ئەم ماوەیە لە لیژنە باڵاکانی بەڕێوەبردنی کۆنفرەنسی کۆمیتەکان و مەکتەبەکان و مەڵبەندەکاندا ڕۆڵی گرنگیان هەبوە لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە هەروەها سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەین کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە ڕوماڵ کردنی پرۆسەکەدا، هەر بۆیە لێرەداناوی بەشێک لە کاندیدە سەرکەوتووەکان ڕادەگەیەنین کە وردبینی کۆتاییان بۆکراوە، ڕایدەگەیەنین لە کۆتایدا هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەموومان کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ببەستین کە لە ئاست پێگە و گەورەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندابێت، لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆک #مام جەلال#.
سەرکەوتن بۆ چارەمین کۆنگرە
هەر شەکاوەبێت ئاڵای سەوزی یەکێتیی
رزگار عەلی حەمەجان
سەرۆکی
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان
11-12-2019