$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورک لە سەمسور ڕێگای نەدا تەرمی گەریلا زەینەل گۆزوبویوک بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تەرم بگوێزرێتەوە و ڕێگاشی نەدا تەرمی ئەو گەریلا شەهیدە بشۆردرێت و پرسەشی بۆ دابنرێت.[6]
- لە ناوچەی نسێبینی شاری مێردینی باکوردی کوردستان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپەدا بۆ سەر ماڵی هاوڵاتیان، 3 کەس دەستگیر کران.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە #کۆڵبەر#ێکی لاوی خەڵکی #شنۆ# لەکاتی چون بۆ کۆڵبەری کەوتوەتە ناو ڕوباری #گادەر# و گیانی لە دەستداوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆڵبەرە تەمەن 25 ساڵە ناوی ئارام مەولودی-یە، کە خێزاندار بوە و تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382133/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئارام مەولودی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئارام مەولودی=KTML_ImageCaption_End=
- هەفتەیەک بەسەر ناڕوونیی چارەنووسی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە لە گرتووخانەی #ورمێ#، تێدەپەرێت. هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بێئاکام ماوەتەوە.[5]
- ئەمڕۆ قوتابخانەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوون، بەشێکیان بە ڕووی قوتابییاندا کرانەوە، بەڵام بەپێی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئێران کەمتر لە 10٪ی قوتابییان چوونەتە پۆلەکانی خوێندن.[1]
$باشووری کوردستان$
- ڕێپێوانی درێژمەودوای گەنجانی باشووری کوردستان بە پشتیوانیی 105 ڕێکخراو بەرەو زینی #وەرتێ# بۆ دژایەتیی داگیرکەری تورک دەستیپێکرد. بەڵام بە گەیشتنیان بە بازگەی #سەرکەپکان# لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بۆ ڕێگرتن لە خۆپیشاندان لە دهۆک، شەوی ڕابردوو مامۆستا #بەدەل بەرواری# لەلایەن ئاساییشەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نەزانراو ڕاگوێزرا.[4]
- ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی دهۆک بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەکانیان خۆپیشاندانیان دەستیپێکرد، خۆپیشاندانەکە لەلایەن هێزەکانی ئاساییش بڵاوەی پێکرا و چەندین کەس و تیمی ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکران.[4]
- دوای خۆپیشاندانی دهۆک، بەشێک لە مامۆستایانی #شێلادزێ# ویستیان دژی دواکەوتنی موچە گردبوونەوە ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.[8]
- لە کاژێر 08:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی لەسەر ڕێگەی #مەخموور# - #هەولێر# کەوتووەتەوە کە بەنزینخانەیەکیشی لە تەنیشتدایە، بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382133/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆگایەکی سووتەمەنی لە هەولێر گڕیگرت؛ مردن و بریندار هەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆگایەکی سووتەمەنی لە هەولێر گڕیگرت؛ مردن و بریندار هەن=KTML_ImageCaption_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی شارەدێی #بازیان#ن.[4]
- لیژنەی ئەمنیی پارێزگای #دهۆک# لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە بانگەشە و پڕوپاگەندە بۆ خۆپێشاندان دەکرێت لە ئەمڕۆدا، بەڵام ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی هیچ مۆڵەتێکی فەرمیمان بۆ ئەو خۆپێشاندانە نەداوە.[1]
- هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیی ساڵی 1997ی هەولێر ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، کەسوکاری بێسەروشێنکراوانی ئەو کۆمەڵکوژییە ڕایانگەیاند، کە هیچ کەس و لایەنێک بە داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی ناتوانێت سەربکەوێت.[8](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، کە وەک پێویست پابەندی ڕێنماییەکان نابن و داواش دەکات بۆ ئەوەی پارێزراوبن و دووربن لە نەخۆشی #کۆرۆنا#، پابەندی ڕێنماییەکان بن، چونکە هێشتا مەترسی ماوە.[3]
- لە ناوەندی شارۆچکەی #دوکان# بەشێوەیەکی هەڕەمەکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کاسبکاران ئەنجامدرا.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پارێزگاری #سلێمانی# ڕایگەیاند، پرسە، چونە سەر قەبران، کۆبونەوە و بەر یەککەوتن و تێکەڵاوبون لە هەر شوێنێک بێت لە ئێستا و جەژنیشدا قەدەغەیە، ئەو شوێنانەشی کراوەنەتەوە پێویستە پابەندبن بە مەرجەکانەوە، دەشڵێت، لە ڕۆژانی جەژندا دەبێت تێکەڵاوبون و ئەو کلتورە جوانەی هەمانە ڕایانبگرین.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی تورکیا ناڕەزایی خۆی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان #ئەنەکەسە# و #یەپەگە# دەربڕێ و ڕایگەیاند، تورکیا ڕێگە نادات بە دروستکردنی ڕێڕەوێکی تیرۆر لە باکووری سووریا و ڕەواییدان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.[1]
- نوێترین داتاکانی #وەزارەتی دارایی# لە تورکیا ئاشکرای دەکات، کورتهێنانی بودجە لە تورکیا بەرێژەی 135.8% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە لەسەر بنەمای ساڵانە، کە یەکسانە بە 43 ملیار و 200 ملیۆن لیرە.[2]
- جهانپور ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 757 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 118 هەزار و 392 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 35 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە شەش هەزار و 937 کەس، تا ئیستاش 93 هەزار و 147 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.[8]