$باکووری کوردستان$
- لە قەرس، فەرماندەیەکی پلە باڵای کۆماندۆکان (هێزە تایبەتەکان)ی سوپای داگیرکەری تورک، لە وەڵامدانەوەی گەریلاکاندا کوژرا و دەوڵەتی تورکیش ئەمڕۆ کوژرانی پشتڕاستدەکاتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سوپای تورک، ئەو فەرماندەیە ناوی فەرهاد چیفچیە و پلەی نەقیب بووە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ئەستۆ بووە و دوێنێ لەلایەن گەریللاکانی #پەکەکە#وە کوژراوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382136/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەوڵەتی تورک دان بە کوژرانی فەرماندەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانیدا دەنێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەوڵەتی تورک دان بە کوژرانی فەرماندەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانیدا دەنێت=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئیدارەی ئیرشاد و فەرهەنگی پارێزگای #ورمێ#، ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە #عوسمانە سوور#، هونەرەمەندی نەرمەنەی (نایە) لە شاری #بۆکان# نەدا. بڕیار بووە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی بۆکان، بۆ ڕێزگرتن لە کار و چالاکیی ئەو ئەو هونەرمەندە کوردە کە بۆ ماوەی 60 ساڵە خەریکی ژەنینی نەرمەنەیە، لە هۆڵی سیمورغی بۆکان ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببات، بەڵام لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای ورمێوە ئیزنیان پێ نەدراوە.[6]
- #موژگان کاووسی#، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە به 76 مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە، بەپێی حوکمی تەجمیع، 36 مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا.[6]
- دوانیوەڕۆ، لە بەرزاییەکانی کانی گوێز لە نێوان گوندەکانی ڕەشەدێ و دووەیسە، سەربە شارۆچکەی #مەریوان# لە پارێزگای #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێکدادانێک ڕوویدا. پێکدادانەکە لە نێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران ڕوویداوە و دوابەدوای پێکدادانەکە سوپای پاسداران بە چڕی دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچەکە.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 10 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (44) ساڵ تووشبووی نوێیە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە. 9 تووشبووەکەی تر لە پارێزگای #سلێمانی# کە چواریان ئافرەتن تەمەن (53)، (52)، (29)، (24) ساڵ و چواریان پیاون تەمەن (53)، (36)، (34)، (30) ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن (15) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، (8) لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێیە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.[7]
- ئەنجومەنی مامۆستایانی #گەرمیان# ڕایگەیاند گەر تا #01-06-2020# بڕی دوو موچەمان پێنەدرێت، ئەوا بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەین، دەبێت حکومەت بەڵێنیشمان پێبدات کە موچەکانمان 30 ڕۆژ جارێک دابەشبکات.[2]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی #هەولێر# ڕایدەگەیێنێت، ئەگەری ئەوە هەیە شەپۆلی دووەمی #کۆرۆنا# ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و دەشڵێت، بەهۆی ئەو ئاسانکاریەی ئێستا بۆ هاونیشتمانیان کراوە ئەگەر حاڵەتی نوێ تۆماربکرێت کۆنترۆڵکردنی سەخت دەبێت و ئەوکاتە ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ چارەسەرکردنی تووشبووان دابینکرابوون، نەتوانێت ئەو ژمارە زۆرە لەخۆی بگرێت.[3]
- وتەبێژی فەرمی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# ڕەتیدەکاتەوە یەکگرتوو دەستی هەبوبێت لەخۆپیشاندانەکانی شاری #دهۆک# و دەڵێت خۆپیشاندانەکەی دهۆک تاوان نیە تا تۆمەت بدەنە پاڵ یەکگرتوو خەڵکی ئێمە وەک فەرمانبەر بەشداربوون نەک حیزب.[2]
- بەهۆی پێنەدانی بار بە ئۆتۆمبیلی شۆفێرەکانی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی بە ئۆتۆمبیلی شۆفێرانی ئێرانی بۆ شارەکانی هەرێم، شۆفێرانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە #پەروێزخان# گردبوونەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بەردەوامیی ئاگربەردانیان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، ئەمجارە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی شێخلەری #کۆبانێ#یان ئاگر تێبەردا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382136/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=داگیرکەران دووبارە ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کۆبانێ بەردایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=داگیرکەران دووبارە ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کۆبانێ بەردایەوە=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنوسان -CPJ- ئیدانەی دەستگیرکردنی هەشت ڕۆژنامەنوسی شاری دهۆک دەکات کە ڕوماڵی خۆپیشاندانەکەی ئه و شارەیان کردووە.[2]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرۆک کۆماری تورک چوونەدەرەوە و سەردانکردنی هاووڵاتییان بۆ لای یەکتری لە هەموو ڕۆژەکانی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغە کرد. ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە جەژندا بەشێک لە مزگەوتەکان کراوە دەبن و ساڵی نوێی خوێندنیش لە مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەکات.[1]
- کۆتایی هاتنی خوێندنی ئەمساڵ لە عیراق ڕاگەیەنراو #وەزارەتی پەروەردە#ش ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەیان بەهۆی کۆرۆناوە بووە.[4]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایانگەیاند لە تورکیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 28 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیە لەو وڵاتە بە گشتی 4 هەزار و 199 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووتەوە 151 هەزار و 615 کەس.[1]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 441 پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 57 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا 56 کەس چاکبوونەتەوە.[1]