$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای #هەدەپە# لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای #ئێلح# لە باکووری کوردستان.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی #ئامەد# هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا. هێزەکانی ئەرتشی تورکیە ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لە گوندی گوڵ سەر بە بەخشی دەشتەکی چاڵدێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە.[4]
- کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی “ئیبراهیم ئەبوبەکری” دانیشتووی گوندی منمجە لە دامێنی چیاکانی #قەندیل# لە شارۆچکەی #پیرانشار# بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی گیانی لەدەستدا.[5]
$باشووری کوردستان$
- نزیکەی 8 هەزار دەروێش هاتوونەتە #سلێمانی# و بەشێکی زۆریان چوونەتە تەکیەی گەورەی #شێخ محەمەد کە#سنە#زانی# بۆ بەشداریکردن لە پرسە و ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنیدا. تەرمی شێخ لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە برایە تەکیەکەی خۆی و لەوێ نێژرا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384462/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە تەکیەکەی بەخاکدەسپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە تەکیەکەی بەخاکدەسپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- محەمەد قادر وتەبێژی #وەزارەتی تەندروستی# حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو دەروێشانەی بەبێ پشکنین و ڕێگەپێدان هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان وەک تووشبووی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.[3]
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزی سلێمانی ڕایگەیاند: لە سنوری گوندەکانی (#گەڕەدێ#، #تەگەران#)ی سەر بە شارەدێی #سیتەک# بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنورەکە کەوتەوە. ڕونیشکراوەتەوە: بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی (550) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە هەمبەر ئەو ڕاپۆرتانەی تایبەت بە #زەینەب جەلالیان# زیندانیی سیاسی و نێرگز محەمەدی و سۆهەیلا حیجاب، دوو داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کە لە سەردەمی کۆرۆنا لە خزمەتگوزاریی دەرمانی بێبەری کراون، داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاریی دەرمانییان بۆ دابین بکات.[4]
- بەپێی هەواڵی پێگەی دوربینی نزیک له # مەلا کرێکار#، ئەمڕۆ هەینی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی مەلا کرێکار له ئیتاڵیا لەڕێی ڤیدۆ لینکەوە بەڕێوەچووە، دواتر دادگا بڕیاریدا کە سزاکەی پێشوی وەکو خۆی بمێنێتەوە کە بریتییە لە 12 ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو.[5]
- دەزگای ئاماری دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، ڕێژەی بێکاری لە تورکیا گەیشتووەتە 12.8 لە سەد.[1]
- لە شاری تارانی پایتەختی ئێران درەنگانی شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەکی تر ڕوویدا و بەو هۆیەوە کارەبای هەندێک شوێنی تاران پچڕا.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ڕۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوو هەزار و 848 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 78 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. بەوەیش کۆی گشتیی گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتە دوو هەزار و 960 کەس.[2]