$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نرخی برنج بەڕادەیەک بەرزبووەتەوە، هەموو کەس توانای کڕینی نەماوە، بەجۆرێک ئەوانەی پێشتر مانگانە دەیان کیلۆ برنجیان بە فەردە دەکڕی، ئێستا بە کیلۆ دەیکڕن.[2]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ جارێکی دیکە تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکە و تۆپخانەکانییەوە بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد. لە بۆردوومانەکەدا سنووری شارۆچکەکانی #باتیفا#، #دێرەلووک# و #شیلادزێ# لە سنووری پارێزگای #دهۆک# کرانە ئامانج. بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفاش دەڵێت، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی سڤیل کراوەتە ئامانج و دانیشتووانی سێ گوندیش، گوندەکانیان چۆڵکردووە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385268/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 08-08-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385268/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- کۆپتەرە کۆبراکانی سوپای تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گردی منین لە نزیک شاخی دوپشک لە حەفتانین و بەهۆی ئەو هێرشەوە پوش و پاوانی ناوچەکە سوتا.[1]
- گەریلاکانی #هەپەگە# لە ناوچەی هەفتانین سەربازانی تورکیان گەمارۆ داوە و شەڕێکی قورس لەو ناوچەیەیە بەڕێوەدەچێت، سوپای تورکیاش بە فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر هەوڵی ڕزگارکردنی سەربازەکانی دەدات، بەڵام ژمارەیەک لە سەربازانی کوژراون.[5]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە #هەولێر# ئاشکرای دەکات، ئێستا 55 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و شوێن نەماوە نەخۆش وەربگرن.[2]
- محەمەد حاجی مەحمود لە ساڵیادی #حسک#-دا، داوای جیابوونەوە لە عێراق دەکات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمپانیای دەلتا کرێسینیت ئینێرجیی ئەمریکی بە پێشێلکارییەکی سیستەماتیکی یاسای نێودەوڵەتی ناودەبات و ڕایدەگەیێنێت، ئەمریکا سیاسەتی بەهێزکردنی کورد لەسەر حسابی گرووپە ئیتنی و ئایینییەکانی دیکە پەیڕەودەکات.[3]
- ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، حکومەتی وڵاتەکەی بڕی 500 هەزار دۆلار تەرخان دەکات بۆ پشتگیریکردنی پارێزگاریکردنی پەرستگەی #لالش#ی ئێزدیان.[4]