$باکووری کوردستان$
- دوێنێ شەو لە بەرزاییەکانی گوندی ڕەمۆ و سپیندارۆکێی سەر بە ناوەندی شڕنەخ لە بناری چیای جوودی ئاگر کەوتووە. ئاگرەکە وردە وردە لە هەرێمەکە بڵاودەبێتەوە. گوندنشینان دەیانەوێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام بەرپرسەکان ڕێگا نادەن دەستوەردان بکەن.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زەنگی سەری ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێدەدرێت. #وەزارەتی پەروەردە#ی ئێران ڕایگەیاندووە، قوتابخانەکان لە هەموو شار و گوندەکان کراوە دەبن، جگە لەو شوێنانەی کە ناوەندی کۆنترۆڵی #کۆرۆنا# چوونی قوتابییان بۆ قوتابخانە قەدەغە دەکات.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 504 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 13 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386613/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 05-09-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386613/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە #سلێمانی# کۆدەبێتەوە، ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەکە ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ تیمی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت دەکەن و تاوتوێی چاکسازیی و کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی گۆڕان دەکەن.[3] هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەدا گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە و بەهۆیەوە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک دواخراوە.[4]
- کۆمپانیای تایبەت بە بەخاکسپاردنی تەرم ڕونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، پارەی گۆڕی منداڵ بە 175 هەزار دینار و گۆڕی مردووانی تەمەن 12 ساڵ بۆ سەرەوە بە 260 هەزار دینار دەبێت.[2]
- بەهۆی کیشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارەدێی تەکیەی کاکەمەندیی سەر بەشارۆچکەی #چەمچەماڵ# سێ کەس کوژراون و سێی دیکەش دیکەش برینداربوون.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- #یوسرا ڕەجەب#، پەرلەمانتاری تەڤگەری ئازادیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەک لەسەر سەردانەکەی دوێنێی #نێچیرڤان بارزانی# بۆ تورکیا ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکات دەربارەی ئەو ڕێکارە یاساییانەی کە دەیگرنە بەر بەرامبەر سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیا.[7]