$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە #پیرانشار# دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”محەمەد نەبەردی“ و ”مەحموود قەنبەروەند“ دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.[5]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی شارام محەممەدی خەڵکی #ماکۆ#، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی جەعفەر ڕەهبەری بەسەختی بریندار کرا. جەعفەر ڕەهبەری کە لەو ڕووداوەدا بەسەختی پێکرابوو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی پارێزگای #وان# کراوە.[6]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی #کرماشان# چالاکێکی ژنیان بە ناوی ”سارا بەرزگەر“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سارا بەرزگەر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 574 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و 12 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386620/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=12-09-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386620/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- محەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی پێی وایە بەرهەمی (29) ساڵی حوکمڕانیی کوردی زەلیلکردنی ئەم میللەتە بو. دەشڵێت ئاخر شەرمەزاری نییە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد، جوتیارێک بڵێت بە کازمی 'نحن جوعانین'.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی هاوارنیوز ڕایگەیاند، مینێک لەنزیک فولکەی بەریدی ناوەڕاستی #سەرێکانی# تەقیوەتەوە و ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون. دوات ماتۆرسکیلێکیش لە نزیک فڕنی عەلی ناوەڕاستی سەرێکانی تەقیوەتەوە و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.[1]
- لە گوندی جەلەمێی ناوچەی جندرێسی #عەفرین# لە بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقینەوە ڕوویدا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشێکی توندی کردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ڕوو لە ماکرۆن بەڵێنیدا، ماکرۆن لەگەڵ خودی من تووشی کێشەی زیاتر دەبێت، هاوکات هەڕەشەی توندیشی لە یۆنان کرد، ئەگەر لەسەر هەڵوێستەکەی لە ڕۆژهەلاتی دەریای ناوەڕاست بەردەوام بێت.[3]
- مەدالیای شەرەف بەخشرایە سەربازێکی ئەمەریکی، کە لە ساڵی 2015 ڕۆڵی بینیوە لە ڕزگارکردنی دەیان دیلی کوردی دەستی #داعش#، کە خەریک بووە لەلایەن چەکدارانی داعش شەهید بکرێن. سەربازە ئەمەریکییەکە ناوی تۆماس پاین-ە، سەرکردایەتیی تیمێکی کرد بۆ ڕزگارکردنی دەیان دیلی کوردی دەستی داعش، کە لە حەویجە لەنێو دوو باڵەخانە لەلایەن داعشەوە دەستبەسەر بوون.[3]