$باکووری کوردستان$
- #ئەردۆگان# لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی ڕەیحانلی لە شاری هاتای بەشێوەی ئۆنلاین گوتاری دا و ئاماژەی به دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی #مەهدی زارعی# خەڵکی گوندی کۆڵەسەی خواروو سەر بە #سەردەشت# بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری #بانە# کوژرا. ئەو کۆڵبەرە لە کاروانی کۆڵبەراندا بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆی لێکراوە. مەهدی خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387327/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆڵبەرێک لە بانە کوژرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆڵبەرێک لە بانە کوژرا=KTML_ImageCaption_End=
- ئۆفیسی یاسایی موختار زارعی لە شاری #سنە# بە هۆی هەڵنەواسینی وێنەی خومەینی و خامنەیی داخرا.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 16 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە مردوون و بەوەیش کۆی گشتیی مردووان گەیشتە هەزار و 807 کەس.[1]
- لە سێهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک #مام جەلال#-دا، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە #هەولێر# پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاڵەبانی بەردەوامی و ئازایەتی و دانایی و گشتگیری پێشاندا لە ڕابەرایەتی کردنی عیراق لە کاتە پڕ ئاڵنگاری و سەختەکاندا.[2]
- لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بنەماڵەی مێژوونووس و سیاسەتمەداری کورد #ڕەفیق حیلمی#، کچەکەی ڕەفیق حیلمیش لەگەڵ دەربڕینی دڵخۆشی بۆ بەخشینی ڕێزلێنان بە بنەماڵەکەیان، نیگەرانی دەربڕی لەبارەی ئەوەی وەک پێویست ڕێز لەو خزمەتە نەگیراوە کە باوکی پێشکەشی گەلی کوردی کردووە.[5]
- ئاگرێک لە نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی تایبەت لە #سلێمانی# دەکەوێتەوە و زیانی ماڵیی لێدەکەوێتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- قوتابخانە، کتێبخانە، مزگەوت و دامەزراوە گشتییەکان لە تارانی پایتەختی ئێران بۆ ماوەی یەک هەفتە داخران ئەمەش بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەو شارە.[3]