$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ئێران باسیان لە کوژرانی دوو کەس لە هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی #ورمێ# و #سەردەشت# کرد.[7]
- شادمان بەنی بەشەر، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چلچەمە” بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی #سنە# کرا.[8]
$باشووری کوردستان$
- پێکهاتەکانی شەنگال دژی ڕێککەوتنی بەغدا – #هەولێر#، بە بەشداریی سەدان کەس دەستیان بە ڕێپێوان کرد.[1]
- 19 قوتابخانەی کوردی لە #خانەقین# بایکۆتی خوێندنی ئەمساڵیان ڕاگەیاند و داوای پێدانی مووچەی 30 ڕۆژجارێک و بەبێ دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی ئۆنلاین دەکەن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387335/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=19 قوتابخانەی کوردی لە خانەقین بایکۆتیان ڕاگەیاند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=19 قوتابخانەی کوردی لە خانەقین بایکۆتیان ڕاگەیاند=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ کۆنسوڵی فەرەنسا و پارێزگاری #دهۆک# کۆبوونەتەوە و بەپێی ڕاگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکەش، فەرەنسا بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 17 ملیۆن و 764 هەزار دۆلار هاوکاری پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک دەکات.[2]
- لە سنوورەکانی #سلێمانی#، #هەڵەبجە#، #گەرمیان#، ڕاپەڕین و کۆیە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان کردووە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بایکۆتی ئەو پزیشکانە کێشەی بۆ دروستکردوون.[2]
- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئێستادا نەخۆشخانەکانمان پڕبوون لەتووشبووی کۆرۆنا و حکومەتیش بەدابەشنەکردنی مووچە ئەرکەکەمانی گرانتر کردوە.[3]
- تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا 589 تووشبووی نوێی کۆرۆناو 336 چاکبونەوەو 24 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوەو کۆی گشتی ئەوانەشی لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە توشی پەتاکە بوون گەیشتوەتە 55 هەزارو 745 کەس.[3]
- بەرِێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەری میری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.[3]
- وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری ئیتڵاعاتی ئەو وڵاتە سەردانی #بزووتنەوەی گۆڕان#یان کردو لەگەڵ وەفدێکی بزوتنەوەکە تاوتوێی دۆخی هەرێم و عێراقیان کرد.[5]
- #دیندار زێباری# ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی دەستگیرکردنی #شێروان شێروانی# لە پارێزگای دهۆک، ئاماژەی بەوە داوە کە ناوبراو تۆمەتبارە بەوەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی خستووەتە مەترسییەوە و بۆ ئەمەش لە دەرەوە پارەی وەرگرتووە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا سانا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا لەڕێگەی دەروازەی ئەلوەلید کاروانێکی سەربازیی، کە بارەکانیان چەک و کەرەستەی لۆجیستی بوون، لە عێراقەوە دەربازی نێو خاکی سووریا بوون، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی هێزەکانیان لە بنکەکانیان لە گوندەکانی دەوروبەری #حەسەکە#.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی گیانلەدەستدان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 109 هەزار و 301 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسەکە ئەنجامدراون؛ ئەنجامی پشکنینی هەزار و 502 کەسیان پۆزەتیڤ بوون و 59 تووشبووش مردوون.[2]
- ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە تورکیا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئێستای وڵات، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# و خانەوادەکەی بەڵایەکن و بەسەر گەلەکەمان داهاتوون.[4]
- عێراق لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 206 حاڵەتی توشبوونی نوێی بەکۆرۆنا تۆمارکرد و بەمەش ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرز بوویەوە و گەیشتە 402 هەزار و 330 کەس. وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیکردووە. 62 حاڵەتی مردن لەو ماوەیەدا تۆمارکراون و ژمارەی مردوووانی بەهۆی ئەو پەتایە لە عێراقدا گەیشتە 9 هەزار و 852 کەس.[4]