$باکووری کوردستان$
- بە تۆمەتی 'ئەندامی ڕێکخستنە' و 'پرۆپاگەندەی بۆ ڕێکخستن کردووە' سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەر زوهال تەکینەر هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی فارقیندا سەپێنرا.[1]
- بە هۆی دەستڕێژی گولەی سەربازانی سوپای داگیرکەران کە لە بارەگای سەربازی کالەجکای هەرێمی ئەلکێوە کراوە، ئاگر بە دارستانەکانی گوندی سەتکارێ لە شڕناخ کەوتووە.[1]
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387345/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەوڵەتی تورک دارستانەکانی ئەلکێ دەسووتێنێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەوڵەتی تورک دارستانەکانی ئەلکێ دەسووتێنێت=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی گابنێرکێی سەر بە هەرێمی کانی ماسییان بوردومان کرد.[1]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوودا هەزار و 308 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 17 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 246 کەس چاکبوونەتەوە.[2]
- بەپێی ئه و ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆرۆناوە ڕۆژانە ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی مردن به و ڤایرۆسە 3% تێپەڕاندوە.[3]
- د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی #سلێمانی# ڕایگەیاند، ئەگەر خۆپارێزیی هاوڵاتیان بەم ئاستەی ئێستا بێت ئەوا بەدوری مەزانن کە هیچ خێزانێک نەمێنێت لە پارێزگای سلێمانی قوربانییەکی کۆرۆنا نەدات.[4]
- کونسوڵخانەی چین لەهەرێم ڕایگەیاند تا کۆتایی ئەمساڵ وڵاتەکەیان 610 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەکات و تائێستا نزیکەی 60 هەزار کەس کوتراوە و هیچ کەسێکیش کاردانەوەی توندی نەرێنی نەداوە.[3]
- ڕۆژنامەنووسان گوهدار زێباری و هاریوان عیسا، هەروەها شڤان سەعید بەرپرسی هاوپەیمانی نیشتیمانی، کە هاوکات یەکێکە لە چالاکوانە ناڕازییەکانی بادینان دژی دەسەڵات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی #دهۆک#ەوە دەستگیرکران.[5]
- بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایدەگەیێنێت وارسی شەهیدان، زیندانیان و گیراوی سیاسی، بەرکەوتەی چەکی کیمیایی و بەخێوکەری وارسی شەهیدان چاکسازی دەیانگرێتەوە و دەڵێت تاوەکو ئێستا وردبینی لە دۆسیەی نزیکەی سێ هەزار کەس لە وارسی شەهیدان کراوە و زیندانیانی سیاسیش سەرپشک دەکرێن لەوەی دوای تەواوبوونی 10 ساڵەکە مووچەکەیان یان مینحەکەیان وەربگرن.[2]
- #نەورەس ڕەشید#، ئەندامی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە شاری #هەولێر# کۆچی دوایکرد.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تۆپبارانی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەری، بەردەوامە. بە پێی زانیاریەکان، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕێگای نیودەوڵەتی (M-4)، ناوەندی ناوچەی عەین عیسا و گوندی سەیدا تۆپباران دەکەن. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەی سەر ڕێگای M-4 کەسێکی مەدەنی بە ناوی ئەحمەد عەلی جومعە (30 ساڵان) بە قورسی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕەقا کراوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387345/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر عەین عیسا کەسێکی مەدەنی بریندار بوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر عەین عیسا کەسێکی مەدەنی بریندار بوو=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی ڤیرچینین ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕێگە بە دەرچوونی هیچ بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نادات، ئەگەر پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا بێت و سووریا بخاتە ژێر باری ئه و بنەمایانەی لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییدا باسکراوون.[3]