کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی جەنگی سوریاوە ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمەڵێک بەڵگە لە سەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی لە ژێر ناوی 'سوپای نشتیمانی سوریا' کە لە #عەفرین# و #سەرێکانی# ئەنجامیان داوە و بە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە گیراون، بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی نیوەی ڕاپۆرتەکەی تەرخان کردووە بەو تاوانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامیان داوە.
بە پێی ئەو وێنانەی لە ڕاپۆرتەکەدا بڵاو کراونەتەوە پەرەستگای ئاین دارا لە عەفرین کە تەمەنی 3 هەزار ساڵە و لە لایەن یونیسێفەوە دەپارێزرا، ئاشکرا دەبێت کە بە چی شێوەیەک ڕووخێنراوە.
هاوکات بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر ڕووخاندنی ناوچەی سیتەی مێژوویی لە هەرێمی عەفرین، وێنە جیاوازەکانی مانگە دەستکردەکەی بڵاو کردووەتەوە کە لە کاتە جیاوازەکاندا گیراون.
بە پێی ئەو وێنانەی لە کات و بەرواری جیاوازدا گیراون، ئاشکرا دەبێت کە ناوچە مەدەنیەکانی گوندی داودیەی سەرێکانی لە کاتی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکدا چۆن ڕووخێنراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی خانووی دانیشتوانی گوندی داودیە کە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستی بەسەردا گیراون، لە ناوچەیەکی مەدەنیەوە بووە بە ناوچەیەکی سەربازی.
راپۆرتەکە لە 25 لاپەڕە پێکدێت و تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی وەکو بەڵگە خستووەتەروو. بڕیاریشە ئەو ڕاپۆرتە لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێشکەش بکرێت کە 14ی ئەم مانگەوە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دەستی پێکردووە و بڕیارە تا 6ی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت.[1]
بۆ بینینی وێنەکان بڕوانە فایلی پەیوەندیدار.