ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگەپیاو
ناوی نووسەر: حەسەن بەلاسم
ناوی وەرگێڕ: #زانیار عەلی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: وەشانی نووسیار
ساڵی چاپ: 2021
$لەبارەی ئەم پەرتووکەوە، زانیار عەلی وەرگێڕ دەڵێت$:
دەشێت دەقەکانی نێو ئەم پەرتووکە، وەک قۆناغەکانی گەشەسەندنی گێڕانەوە لای بەلاسم تەماشایان بکەین، کە لەم پەرتووکەوە دەستی پێ کرد و هێدیهێدی ناوبانگی بە جیهاندا بڵاو بووەوە. دەقەکانی نێو ئەم پەرتووکە، ڕامانی ئەون لەبارەی ژیان، مەرگ، شیعر، گێڕانەوە و سینەماوە. دونیای ئەدەبیی بەلاسم، دونیایەکی قووڵ و فرەڕەهەند، هەندێک جاریش سەیر و نامۆیە. پشت بە یەک تەکنیکی گێڕانەوە نابەستێت و هەر دەقێکی، هەڵگری چەندین تێما و ڕەگەزی جیاوازن. لە زۆر شوێنی ئەم پەرتووکەیشدا، نووسەر ڕووبەڕووی چەند چیرۆک و ڕووداوێکی تەمومژ و نادیارمان دەکاتەوە و بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی، وا دەخوازێ لەنێوان دێڕەکاندا لە هاتوچۆیەکی بەردەوامدا بین و زۆر بەوردی بە دوای کۆد و نهێنییەکانی نێو دەقەکان بگەڕێین. بە هەندێک ئەزموونی سەرەتاییی نووسەر ئاشنا دەبین، کە دواتر ڕێیان بۆ دیاریکردنی تەکنیک و دونیابینیی ئەو خۆش کرد و لە دەقەکانی دیکەیشیدا ڕەنگیان دایەوە. نووسەر ڕووبەڕووی بیر و باوەڕی باوی خەڵک دەوەستێتەوە و بە گژیاندا دەچێتەوە، کە ڕەنگە لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە و بگرە پەرتووکەکانی دیکەیشی؛ پانتایییەک شک نەبەن دەست بە بیر و باوەڕی خۆیانەوە بگرن و نەکەونە ژێر پرسیار و گومانەوە![1]