بابەت: ڕێنمانیی
#وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، هەمواری ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی تایبەت بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردەوە.
ئوێنە: بەپێی هەموارەکە گرێبەستێکی ستانداری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ڕێکدەخرێت بە زمانی کوردی و عەرەبی و پێویست گشت و کۆمپانیاو پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ئەو گرێبەسە بەکاربهێنن بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی یان تۆمارکراو.
گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لەناو ئەندامانی خێزان بە گرێبەستێکی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند ڕێکدەخرێت و پەسەنددەکرێت بەرسوماتی دیاریکراو بەمەرجێک پەیوەندیی خێزانی بە بەڵگەنامەی ڕەسمی بسەلمێنرێت.
هەر بەگوێرەی هەموارەکە هەر ئۆتۆمبێلێکی تۆمارکراو لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێم کە بەپێی ئەم ڕێنماییە دەفرۆشرێت پێویستە لەماوەی 60 ڕۆژ لە ئیمزاکردنی گرێبەستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ بکرێت لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیارە، بەپێچەوانەوە لایەنی کەمتەرخەم ئەو غەرامانە دەدات کە لە ڕێنماییەکەدا دیاریکراون.
بەپێی هەموارەکە پێویستە کۆمپانیا و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئەمساڵ خۆیان تۆمار بکەن.
هەر بەگوێرەی هەموارەکە ئه و کۆمپانیاو پێشانگایانەی کێشەی باج یان خاوەندارێتی یان کێشەی گرێبەستیان هەیە، کۆدیان پێ دەدرێت و پێویستە تا 31ی 12ی 2022 ئه و کێشانە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت چارەسەر بکەن.
[1]