کانياوی کانی هەنجير لە #هەریر#:
ئەم کانياوە دەکەوێتە نزيک گوندی شيناوە بە دووری نزيکەی (500م)، ئەم کانياوە ڕێژەيەکی زۆر ئاوی لەبەر دەروات و هەر بەم هۆيەشەوە تاکو ئێستا ڕووبەرووی وشک بوون نەبۆتەوە، تەنانەت لەسالە وشکەسالەکان و کەم بارانەکانيش، بەلام زۆری و کەمی ئاوی ئەم کانياوە بەپێی سالەکان گۆڕانی بەسەرداهاتووە، واتە ئەو سالانەی کەوا باران زۆر بووە ئاوی ئەم کانيەش زۆر بووە، وە پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە، ژمارەیەکی زۆر گوند سوود لەم کانياوە وەردەگرن گرنگترينيان بريتين لە (شيناوە، سيساوە، فاتاوە، ئالی سيرەک، مۆتراوە، باشوری خواروو، باشوری سەروو)، بەڵام هەندێک لەم گوندانەئاوەکەيان لە هەموو کاتێکی ساڵ پێناگات، چونکە گوندە نزيەکان بەکاری دەهێنن، دانيشتوانی ئەم گوندانە ئاوەرۆی ئەم کانياوە بەکار دەهێنن بۆ ئاودانی (تەماتە و خيار و باغ و سپيندار...هتد) هەروەها (برنج)یشیان لێ چاندوە وە بۆ بەخێوکردنی ئاژەليش سوود لەم کانياوە وەردەگرن، تەنانەت لە بواری پيشەسازيش لە کاتی دروستکردنی جوتسایدی دەشتی هەریر سوود لەم کانياوە وەرگیراوە، ئەويش لەلايەن کۆمپانيای (يوکسل)ی تورکی کەوا بە تانکەر ئاوەکەی دەبەن بۆ بناری چيای (بەنی هەرير)، وە سەردەمێک لە ليواری ئەم کانياوە هاولاتيەک خەريکی دروستکردنی پرۆژەیەکی بەخيێوکردنی ماسی بوو، سەبارەت بە سوود وەرگرتن لەم کانياوە بۆ کشتوکالی گەنم، ئەوا بەشێوەيەکی زۆر کەم بەکار هاتووە ئەويش لەلايەن چەند جوتياريک لە سالە کەم بارانەکان، چونکە چاندنی گەنم لەم ناوچەيە پشت بە باران بارين دەبەستێت، وە ئاوەڕۆی ئەم کانياوە بە چەند گوندێک دا دەڕوات و دواتر دەڕژێتە ڕووباری (بەربيان) ئەويش دەڕژێتە(زێی گەورە).[1]