نامەیەکی #شێخ مەحمودی# نەمر بۆ کۆمیسیاری باڵای بەریتانیا لە عێراق
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: دکتۆر ڕەنجدەر شێرزاد
لە وەڵامی نامەیەکی هینری دۆبس، کۆمیسیاری باڵای بەریتانیا لە عێراق کە لە 04-11-1925 بۆ شێخ مەحمودی ناردوەو لە 21-11-1925 بە دەستی گەیشتوە، شێخ مەحمود بەم نامەیەی لای خوارەوە وەڵامی دەداتەوە کە دۆکیۆمێنتێکی بڵاو نەکراوەیە و لە ئەرشیفخانەی نیشتمانی بەریتانیا لە شاری لەندەن پارێزراوە، لیرەدا دەیخەمە ڕوو:
''لە بەرەگرافی یەکەمی نامەکەیدا شێخ مەحمود بە گشتی دەڵیت : ئاشکرایە کە ئامانج لە دواین جەنگی گەورە (جەنگی جیهانی یەکەم) کە بوە مایەی قۆربانیدان و خەسارێکی گەورەی گەلانی ئەوروپا و بە تایبەتی بەریتانیای مەزن، بریتی بوە لە پارێزگاریکردن لە پرنسیپی سەربەخۆی بۆ سەرجەم نەژاد و گەلان و هەروەها ڕزگارکردنی خەڵکانی لاواز لە ڕۆژهەڵات. هەوەها دەڵیت: لە ئەنجامی ئەو هەوڵە بێوچان و زەرەر و قوربانیدانە گەوەرەی خەڵکانی ئێوەوە کە مایەی پێزانینی زۆری ئێمەیە، بوەتە هۆی ڕزگاری گەلانی ژێردەستە لە ڕۆژهەڵات و درۆستبوونی ناوچەیەک لە خۆشەویستی و لێبوردەی. بەڵام بە داخەوە کورد تا ئێستاش دانیپێدانانرێت و ڕێگەی پێنادرێت (وەکو گەلانی تر) سودمەند بێت لەم بارودۆخە کە ئەمەش بوەتە هۆی نائومێدی. ئەوە کووردە کە قۆربانیەکی زۆری بە خوێن داوە لە پێناوی دستخستنی ئازادی و سەربەخۆی. ئیستاش ڕزگارکردنی ئەم گەلە ستەمدیدە بە تەنها بەندە بە سۆز و بەزیی بەڕیتانیای مەزن. تەنها دادپەروەری ئێوە دەتوانێت لە مردن و لە ناوچوون بمانپارێزێت. هەوەکو بەڕیزتان دەڵین، لەم جیهانەدا دوژمنی کورد تورک و فارسەکانن.
لە پەرەگرافی دووەمدا دەڵیت: لە سەرەتا و کۆتاییدا، من هەرگیز کارێکم ئەنجام نەداوە پێجەوانەی ئارەزوو بڕیارەکانی حکوومەتی بەریتانیا و هەرگیز ئەنجامیشی نادەم. ئەمە بەڵێنێکی کۆنکریتیە. لەکاتەوە کە حکومەتی بەریتانیا لە کۆتاییدا بڕیاریدا کە دەبێت باشووری کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە من بەرامبەر بە ویژدان و حیکمەتی ئێوەی خاوەن شکۆ متمانەم داخوازی خۆم بەرامبەر ئەم پێکەوە لکاندنە بە هەند وەرنەگرتوە. هەرجەندە ئەم بڕیارە لە چەندین ڕیگەوە هۆکارە بۆ نائومیدی کورد و شایەنی ئەوە نین وایان لێبکرێت، لەسەر بنەمای فەرمانی ئێوەی خاوەن شکۆ، من ئامادەم واز لە دوژمنایەتی لەگەڵ ئێراق بێنم و بەڵین ئەدەم بە تەواوی ئیمکانیەتمەوە پشتیوانی ئیراق بکەم و ئەو پرۆگرامە جێبەجێ بکەم کە بڕیاری لێدەدرێت.
لەم ڕۆژگارەدا ئەو وڵاتانەی کە لە ژێر سیستمی ماندەیتی(پارێزگاری) بەریتانیان، خۆشحاڵی و ئاسایش و پێشکەوتنێکی زیاتریان هەیە لە چاو ولاتانی تری هاوشێوەیان وەکو سوریا و ئەوانەیتر کە ئەم خاڵە ڕون ئەکەنەوە.
لە لەپەڕەی دووەمدا سوپاسی دەکات و دەڵیت: بڕیاری بانگهێشت کردنم بۆ بەگداد و سەردانیکردنتان پێش سەفەرەکەتان بۆ لەندەن بە مەبەستی گفتووگۆکردن لەسەر ئایندەی باشووری کوردستان و هەروەها گرەنتیکردنی ئەوەی کە بەجێهێشتنەکە نەبێتە مایەی نەگەرانی و دڵەڕاوکێ دەربڕی میهرەبانی زۆری ئێوەی خاوەن شکۆیە. هەرلەبەر ئەوە من بە خۆشحاڵی و شەرەفمەندیەوە ئامادەم بۆ سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵتان، بەڵام وەکە لە گفتوگۆی پێشتر ئاماژەی پێکرا، تا ئیستا بۆچوونێکی ڕوون نیە سەبارەت بە دەوڵەتی ئێستا. ئەگە من بێم بۆ ئێراق پیدەچێ گەڕانەوەی من یان بەردەوامی بارودۆخی دەوڵەتی ئێستا کارێکی مەحاڵ بێت. ئەگەر ئێستا بەرچاو ڕوونی نەبێت ئەوا چی ئومێدێک ئەبێ لە دڵدا بێت بۆ ئایندوە و ئەگەر نائومێدی بە گشتی لە دڵدا نەسڕێتەوە و بەڵێنێکی وا نەبێت کە ئێوەی خاوەن شکۆ بە تەواوی چارەسەری کێشەی من بکەن. هەربۆیە ئەم خاڵە لەوانەیە هەموو شتێک ڕوونبکاتەوەو مەوقعی من بزانرێت، بۆیە پێشنیار ئەکەم سەرەتا پێویستە چاوم بکەوێت بە لێکۆڵەری کارگێڕی یان هەندێک کەس کە نوێنەرایەتی ئێوەی خاوەن شکۆ بکات بەم شێوەیە ئەو مامەڵەیەی کە دەخرێتەڕوو ئەتوانرێت ڕوون بێت بۆ من. پاش ئەمە من ئەتوانم سەردانی تۆ بکەم نەک جارێک بەڵکوو چەندین جار. ئەگەر لەمەدا تۆ میهرەبانی خۆت دەرنەبڕیت ئەوا من بێ ئومێد ئەبم.
لە کۆتاییدا، سەرئەنجام چاوەڕوانی دواین وەڵامی ئێوەی پایەبەرزم.''[1]
هاوڕیت، مەحمود.