ناو: هۆشەنگ
نازناو: جاهویی
ناوی باوک: مەولود عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #هەرتەل#، شارەدێی #بێتواتە#، شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە ساڵی1979 لە گوندی هەرتەل، سەربە شارەدێی بێتواتەی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووم.
لە شارەدێی بێتواتە دەستم بە خوێندن کردووە، تاکو شەشەمی ئامادەیی.
ماوەی 14ساڵ کاری ڕاگەیاندنم کردووە، لە بەشێک لە ڕادیۆن و ڕۆژنامە و سایتەکاندا.
لە ساڵی2016 دەستم داوەتە بواری نووسینی پەرتوک.
تا ئێستا2022 خاوەنی 3پەرتووکم بە ناونیشانی:
1. #ڕەخنە و وەڵامێک بۆ زانا و فەیلەسوفان#
2. #مرۆڤ لە لوتکەدا#
3. #وتەکانی جاهویی#
هەروەها سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێکم. لەگەڵ بەشی دووەمی وەڵامێک و ڕەخنەیەک بۆ زانا و فەیلەسوفان. [1]