بۆتە موئنیس، بۆتە مەئوا، قەوم و شارێ ئەلعەیاز
دێوی بێتێ، جێ بە جێ دەڕوا بە بارێ ئەلعەیاز
هەر کەسێ ساتێ لەگەڵ ئەو قەومە بووبێ، تا ئەبەد،
بێتەوە فکری، لە زاری دادەبارێ ئەلعەیاز
ئەهلی تەزویر و فەسادن، غاسیبی ماڵی عیباد
موبتەلا بن بەم بەڵایە، ئەهلی شارێ، ئەلعەیاز
فیتنەجۆیی، یەک بە یەک دانە بە کوشتن، ئیشیان
ڕوو بەوانە ئەغڵەبەی ئینزاری بارێ ئەلعەیاز
هار و مارن، غەیری یەک یەک، یەکسەری دێو و دەدن
ئیکتیفا نابێ بکەی مەحوی! بە جارێ ئەلعەیاز
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]