ناو: جاسم
نازناو: مامۆستا جاسم #کەلار#ی
ناوی باوک: محەمەد ئەمین حسێن
ناوی دایک:سێوە ئەحمەد شاموراد
شوێنی لەدایکبوون:شارۆچکەی #گوڵاڵە#
$ژیاننامە$
کەسایەتییەکی ناسراوی ئایینی و ڕاڤەکارێکی وردی ئەدەبی کلاسیکی کوردییە.
زانایەکی ناودار و ئایینناسێکی شارەزایە. دەرچووی کۆلێژی شەریعەیە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانییە، لە شارۆچکەی کەلار.
$مامۆستا جاسم کەلاری$
کەسایەتییەکی ئایینی و ئەدەبیی کوردە، ناوی تەواوی جاسم محەمەد ئەمین حسێنە. ساڵی 1978 لە شارەدێی گوڵاڵە لەدایک بووە، ساڵی 1980 تەرحیل کراون بۆ کەلار. سەر بە تیرەی وەستاگەلی هۆزی جافە. ساڵی 1984 لە کەلار چووەتە بەر خوێندن. پاشان ساڵی 1993 چووەتە حوجرە و بووە بە فەقێ تا ساڵی 1999 بە یەکەمی هەرێم قۆناغی حوجرەی بڕیوە. ساڵی 2001 ئیجازەی مەلایەتیی لە مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای پەرخی وەرگرتووە. ساڵی 2003 بە پلەی زۆر باش کۆلێژی شەریعەی لە زانکۆی سەڵاحەددینی هەولێر تەواوکردووە. لە ساڵی 2020 بووە بە قوتابیی ماستەر لە زانکۆی سلێمانی بەشی شەریعە، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییی نووسینی نامەی ماستەرەکەیدایە. $لە ڕێکەوتی #26-01-2023# بڕوانامەی ماستەری بە پلەی ئیمتیاز بەدەست هێناوە$ . پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەیلانیی کەلارە و هەر لەو مزگەوتەدا حوجرەی فەقێی هەیە. ئیجازەی هەر چواردە قیرائەی قورئانی هەیە و ڕیوایەتی هەموو فەرموودە و شەرحەکانی بە سەنەد دەکات. سەدان ئیجازەی تری هەیە لە پەڕتووکە خوێنراوەکانی زانستە جۆراوجۆرەکان. سەدان قوتابیی پیاو و ژن لە زانستە ئیسلامییەکان ئیجازەی پەڕتووکەکانیان لا وەرگرتووە. بەشداریی چەندین خولی تایبەت و خێوەتگە و سیمینار و پانێڵ و وۆرکشۆپ کردووە وەک پێشکەشکار یان مامۆستا.
ناوبراو دەستەی دامەزرێنەری ئینستتیوتی بانگخوازان بووە کە ئێستا لەگەڵ ئینستتیوتی ژیار یەکیان گرتووە. خاوەنی چەندین خەڵات و سوپاس و پێزانینە لەلایەن ڕێکخراو و سەنتەرەکانەوە بەهۆی کردنەوەی خول و وانەی گشتی کە لەو جێگایانە بۆ پیاوان و ژنان پێشکەشی کردووە. بەشداریی چەندین خول و وۆرکشۆپ و سیمیناری کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم. سەدان وتاری تۆمارکراوی هەیە بە دەنگ و ڕەنگ کە تا ئێستا زۆربەی بڵاو نەکراوەتەوە کە بریتین لە وتاری هەینی، وانەی سیرە، زوهد و ڕەقائیق، ڕاڤەی حەدیس و عەقیدە و بوارەکانی تر. سەدان وتاری دەنگیی جیاوازی هەیە لە زانستەکانی نەحو و سەرف و فیقهی شافیعی و عەقیدە. تۆماری خەتمی قورئانی هەیە بە دەنگی خۆی کە لە بەرنوێژیدا تۆمار کراوە و تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە. چەندین وتار و نووسینی هەیە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا و خاوەنی یەکەم سایتی ئینتەرنێت بووە لە گەرمیان ساڵی 2002 کە تایبەت بووە بە خۆی. چەند بەرهەمێکی نووسراوی هەیە کە بەم شێوەیەی لای خوارەوەن:
• شەرحی ئەحادیسی قودسی، ساڵی 1993 لە تەمەنی 15 ساڵیدا بە زمانی کوردی.
• زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران، بە زمانی کوردی. ساڵی 1998 بڵاوکراوەتەوە.
• زیکری ڕۆژووەوان کە ساڵی 1999 بڵاوکراوەتەوە
• 120 دوعا لە قورئان و سوننەت بە زمانی کوردی ساڵی 2001 بڵاوکراوەتەوە.
• ئورجووزەی کەلاری لە عەقیدەی ئیسلامی بۆ حوجرەی فەقێکان، بە هۆنراوە و بە زمانی کوردی.
• منظومة الکلاري في مصطلح الحدیث بە زمانی عەرەبی، ساڵی 1998 لە تەمەنی بیست ساڵی نووسراوە و بزر بووە، ئێستا سەرقاڵی سەرلەنوێ نووسینەوەیەتی.
خۆی دەیان شیعری هەیە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و زۆربەیانی بڵاو نەکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی کە خۆی دەڵێ: وەک شاعیر دەرنەکەوێ و کاری بانگخوازییەکەی زاڵ بێت بەسەر کەسایەتیی
زمانزانی
مامۆستا زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی دەزانێت
بابەتی ماستەرەکەی لە فیقە و ئوسووڵە و لایەنی زانستی فەلەکە و زۆر گرنگی بەلایەنی گەردوونناسی دەدات
ئەو زانستانەی کە خوێندوونی و هەندێکیان بە وانە و دەڵێتەوە
قورئان بە هەر چواردە قیرائەتەکەی
تەفسیری قورئان
پەڕتووکەکانی فەرموودەی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت
فیقهی شافیعی
فیقهی بەراورد
ئوسووڵی فیقه
بیروباوەڕی ئیسلامی
میرات
باری کەسێتی لە فیقە و یاسادا
نەحو
سەرف
بەلاغە کە چەند بەشێکە
بەیان
مەعانی
بەدیع
عەرووز
قافیە
وەضع
مەنتیق
ئادابی بەحس و مونازەرە
گەردوونناسی
زانستی حیساب (بیرکاریی کۆن)
زمان و ئەدەبی کوردی
زمانی ئینگلیزی
مێژوو
جوگرافیا
فارماسی (زانستی دەرمانزانی)
خێزاندارە و ساڵی 2005 لەگەڵ (بەیان خان) هاوسەرگیریی کردووە. چوار منداڵی هەیە، دوو کوڕ و دوو کچ. ناوی منداڵەکانی بەم شێوەیەن: (یەکەم، موسلیم 2008 ئێستا فەقێیە لە حوجرەی مزگەوتی گەیلانی. دووەم، سەنا 2009، سێیەم، نەدا 2013، چوارەم، نالی 2016) . دایک و باوکی لە ژیاندا ماون بە ناوەکانی: محەمەد ئەمین حسێن 1950، سێوە ئەحمەد شامراد 1952. سێ برا و سێ خوشکی هەیە کە ئەمە ناوەکانیانە: شێرکۆ 1973، شلێر 1976، شەیدا 1981، هەنا 1983، سمکۆ 1984، ئاکۆ 1989.
ناوبراو سەردانی چەندین وڵاتی کردووە وەک ئێران، تورکیا، سعوودیە، سووریا، ئەرمینیا و مالیزیا. لەڕووی بیروباوەڕی سیاسییەوە سەربەخۆیە و سەر بە هیچ لایەن و بیرێکی سیاسی نییە. لە گرووپە ئایینییەکانیشدا بێلایەنە و جگە لە ناوی ئیسلام سەر بە هیچ تاقم و گرووپێک نییە. خوێندنەوەی دەقە ئەدەبییەکان و ڕاڤەکردنیان خولیایەکی شەخسیی خۆیەتی و بە خوێندنەوە و خۆماندووکردن فێری بووە.
ژمارەی مۆبایلی هەمیشەیی و ئاپەکانی سۆشیال میدیای ئەمەیە: 07701555361
ئیمێڵ:
alkalari@yahoo.com
[1]