ئەم شوێنەوارە گرنگە دەکەوێتە گوندی (عەین دارا) نزیک #عەفرین# لە ڕۆژ ئاوای کوردستان مێژووی بۆ سەردەمی حیسییەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەمی پ، ز بە دیاری کراوی بۆ 1300 پ، ز، ئەم شوێنەوارە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1955 دۆزرایەوە، حیسی یان هیتییەکان باپیران کوردن، لە باکووری کوردستان و ڕۆژ ئاوای کوردستان دەسەڵاتیان هەبووە و چەندین شوێنەواریان لە دوای خۆیان جێهێشتووە.
بەداخەوە ئەم شوێنەوارە گرنگە لە ساڵی 2018دا لەلایەن تورکی داگیرکاری فاشیەوە لە ڕێگای فڕۆکەوە هێرشی کرایە سەر و وێران کرا، بەشێکیشیان تاڵان کرد و بردیان لەگەڵ خۆیان
تورکی داگیرکەر هەر خەریکی سڕینەوەی ناسنامەی کوردە دەست ناپارێزێ لە داگیرکردنی خاکی کوردان و سڕینەوەی فەرهەنگ و کلتوریان[1]