ناو: کوێخا کەریم
نازناو: کوێخا کەریمی ماوەت
رۆژی لەدایکبوون: #1923#
رۆژی کۆچی دوایی:# 2013#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ماوەت#
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی ماوەت
$ژیاننامە$
کەسایەتیەکی بەتوانای شارباژێر و کوردستان بووە. سەرۆک بنەماڵە و سیاسی و کۆمەلایەتی
کوێخا کەریمی ماوەت هەر لەگەل بیستنی ناوەکەی ئەزانین کە خەڵکی شارباژێرو وقەزا جوانەکەی ماوەتە
لە ساڵی 1923 لە دایک بوه و لە بنەماڵەیەکی ناوداری سنورەکە
سەرۆکی بنەمالەی مەلا بەکری سەید محەمەدی سەید بەکر بووە
کەڵە پیاو و تێکۆشەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد بووە
لە سەرەتای شۆرشی کوردستان پێگەکەی بەکاردەهێنێت بۆ خزمەت بە شۆرش و ئەبێتە پێشمەرگەی کوردستان.
به و پێیەی لە سنوری گوندەکانی سەر بە قەزای ماوەت کە زیاتر لە 70 گوند دەبێت. خاوەن نفوس و پایەیەکی بەهێز بوو کەس لە قسەی دەرنەچووە.
هەر لە شۆرشی ئەیلول و پاشان شۆرشی نوێ خاوەن پێگەی سیاسی بەهێز بووە
کاتێ بەرێز #مام جەلال# ساڵی 1962 دێتەوە 211 پێشمەرگەی لەگەڵ بوه و کۆبونەوەیەکی فراوان دەکات لە مزگەوتی ماوەت بانگەواز دەکرێت بۆ خەڵک تا بەشداری کۆبونەوەکە بکەن
پاشان بەرێز مام جلال لە ماڵی بەرێز (عزیز محێدین)لە ماوەت لەگەڵ لایەنە دەسەلاتدارەکانی ئەوکات کۆدەبنەوە بۆ ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکانی حکومەت.
مەبەستی ئەم کۆبونەوەی مام جلال بۆ ڕزگارکردنی شارباژێر بووە لە دەست حکومەت پاشان بۆ بەیانیەکەی بانگی کوێخا کەریمی ماوەت دەکات و پێی دەڵێت دەبێت مەرکەزی #گرگاشە#مان بۆ بگری کە 120 پارچە چەکی تێدایەوە ئەمیش ئەرکەکە جێبەجێ دەکات و دەیگرێت. دوای ئەمەیش هەریەک لە مەرکەزەکانی ماوەت و کارێزه و #مۆکەبە#و #قرتێنە# خۆیان ئەدەن بەدەستەوە لەگەل مەرکەزی #چوارتا# و #باسنێ#. بەم شێوەیە ئەم کەڵە پیاوە دەستی باڵای ئەبێ لە ڕزگارکردنی ناوجەکە و وەک فەرماندەیەکی سەربازی ئەوکاتە.
گەر زیاتر بگەرێینەوە مێژوو دەبینین کە کوێخا کریم جگە لە لایەنی سیاسی لە لایەنی ئاوەدان کردنەوەی شارباژێر دەستی بالای هەبووە.
لەبەر ئەوەی ماوەیەک وەک وەبەرهێن کاریکردووە هەندێ پرۆژەی لە سنوری شارباژێر تەواو کردووە وەک
دروستکردنی مزگەوتی کۆمەڵگەی #کارێزە#
دروستکردنی تۆری ئاوی خواردنەوەی کۆمەڵگەی #سورەقەلات#
دروستکردنی خوێندنگەی ماوەت.
پاشان لە ڕووی کۆمەلایەتی کەسێکی زۆر کاریگەر ی شارباژێر بووە کەلە سنورەکەدا هاوشێوەی کەمە و دیوەخان و خاوەنی پێگەیەکی بەهێز بوه و میوان دۆست و خزم دۆست بووە.
ئەوەی کوێخا کەریمی خۆشەویست کردبوو کە ناو دڵی خەڵکدا سادەی و دلسۆزی و ڕێزەکەی بو کە لە خەلکی دەگرت.
لە ساڵی 2013 کۆچی دوایی دەکات و لە گۆرستانی ماوەت بە خاک دەسپێردرێت.
[1]