چاکی بەردیواری
شوێن: نێو ڕەز و باخەکانی نێو گوندی گوڵانێ.
ناو و شۆرەت: ناوی نازانرێ لەبەرئەوەی کە لە گۆڕایی زەویەکی نەختێک بڵنددایه کە دیواری ڕاگری بۆ دروستکراوە، بۆیه پێیدەڵێن چاکی بەردیواری.
ڕەچەڵەک: کورد بووە و خەڵکی سنوورەکە بووە.
مەزارەکە تاقە گۆڕه و شوێنەواری هیچ گۆڕستانێکی لێ نابیندرێ.
شوێنەواری مەزارەکەش هێندە کۆنه کە خەریکە کوێر دەبیتەوە و لە تەختاییەک زیاتر هیچی دیکەی لێنییه و تەنها خەڵکی گوندەکە دەزانن کە ئەو سوینه شوێنی مەزارگەیە.[1]