ئازا جارێک ئەمرێ، ترسنۆک ڕۆژی سەد جار ئەمرێ.
کەسی ترسنۆک و بێ دەست و پل، هەموو ترسێکی مردنێکە، بێچارە و داماوە و توانای چارەسەرکردنی گرفتەکانی نییە بەڵام کەسی ئازا و بوێر و چاونەترس، ڕێگاچارە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە و ترسەکانیدا ئەدۆزێتەوە، بۆیە لە ژیانیدا چۆک دانادا و ناترسێ.[1]