ئاو دەزانێت کە پەنیری مەلا کێ خواردوویەتی.
ئەگێڕنەوە کە مەلای دێیەک لە کۆیە چەند سەلکێک پەنیری ئەبێ، یەکێک لێی ئەدزێ و ئەیخوا، ئێوارە خەڵکی دێکە لە مزگەوت کۆدەبنەوە، یەکێکیان زۆر ئاو ئەخواتەوە پاشان لە مەلا دەپرسن، نەتزانی کێ پەنیرەکەی خواردووە؟ مەلا دەڵێت: ئاو دەزانێت کێ پەنیرەکەی خواردووە. [1]