ئاو و ئاگر لە مەنجەڵێکدا ناکوڵێ.
بە دوو شتی پێچەوانەی یەک دەوترێت کە بە یەکەوە نەگونجێن یان بە دوو کەس دەوترێت کە بیروڕایان جیاوازبێت و بە یەکەوە هەڵنەکەن، واتە: پێکەوە گونجاندنی مرۆڤەکان، مەرجی هاوبیریی و هاوراییە لەسەر بابەتێک کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتون، گەر هیچ ڕێکەوتنێک نەبێت، هیچ پێکەوە گونجاندنێکیش نابێت.[1]