ناو: یوسف
ناوی باوک:سدیق عوبێد
نازناو: کوردستانی
یوسف کوردستانی- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (یوسف سدیق عوبێد)ە، ساڵی 1974 لە شاری #هەولێر# گەرەکی کوران لەدایک بووە، ساڵی 1997 هاوسەرگیری کردووە و پێنج منداڵی هەیە، ساڵی 1987 دەستی بەکاری هونەری کردووە بە گۆرانی لە ئاهەنگەکان، ساڵی 1990 کاسێتێک تۆمار دەکات لە تۆمارگای ناز بە (گۆرانی لەگەڵ مۆسیقا ژەنان (ڕزگار عەزیز/ ساز- ڕەوەز ئیسماعیل/ کەمانجە- کەریم شێروانی/ ئیقاع- سالار عەبدوڵڵا/ ئۆرگ)، ساڵی 1992 کاسێتێک تۆمار دەکات لە تۆمارگای مشکۆ بە (7) گۆرانی لەگەڵ مۆسیقا ژەنان (برزۆ خەتات/ ساز- کەریم شێروانی/ ئیقاع- ڕزگار قادر/ ئۆرگ)، چەندین گۆرانی بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کردووە وەکو (ژانی دڵ- 3 بەش 1997- 1997- 1998) (بریندارم)، لەساڵی 2005ەوە فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری موزیک<
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 22-9-2021[1]