ناو:شاکر
ناوی باوک: یابیر تەها
نازناو: شاکر #ڕواندز#ی
شاکر سابیر ڕواندزی- مۆسیقا ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (شاکر سابیر تەها) یە، ساڵی 1958 لە شاری ڕواندز لەدایک بووە، دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدایە لە سالی 1969، تا سالی 1974 وەک ئەکتەر و مۆسیقا ژەن ئەندامێکی کاراو چالاکی تیپی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، سالی 1974 دەبێتە پێشمەرگە لە ئێسگەی دەنگی کوردستان بە فەرمی سەرپەرشتیاری تیپی دیلمان بووە دەیان سرودو گۆرانی نیشتمانی لەگەل ئەم تیپە تۆمار کردووە، سالی 1975 سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی بووە لە ڕواندز تاکو 1983 بەڕێوەبەری هونەری کۆمەڵەکە بووە، دەستەی دامەزراندنی ئەم کۆمەڵەیە بریتی بون لەم ئەندامانە (شاکر سابیر تەها سەرۆکی دەستە- سەردار محمد علی- دلشاد تەها- نوسەرو شاعیر فەرید زامدار ڕەزامەندی وکارە ئیداریەکانی ڕاپەراند)، لە ڕێگای ئەم کۆمەڵە و ناوەندی لاوان دەیان مۆسیقا ژەنی پێراگەیاندوە لە ڕواندز، تیپێکی لە کچان وکورانی ڕواندز پێکهێناوە و بەشداری لە ئاهەنگ وبۆنەکان کردوە و لە ڤیستیڤالی لاوان لەسەر ئاستی کوردستان لە سلێمانی لە ساڵی 1983 پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە، لەگەڵ تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر لە هەموو چالاکیەکانی تیپ دەوری کارای هەبووە لە ئاهەنگەکان لەگەل گۆرانی بێژانی وەک (تایەر تۆفیق- شەماڵ سائیب- فوئاد ئەحمەد- باکوری- جەلال سەعید- نیزام شوکر) هتد، لە ساڵانی خوێندنی لە پەیمانگا وەکو ژەنیار لە تیپی هەنەرە میللیەکانی بەغدا کاری کردووە، هەر لە بەغدا کاری لەگەل هونەرمەندە ناودارەکانی بەغدا کردووە وەکو (فازل عەواد- حوسێن نعمە- یاس خزر- ڕیاز ئەحمەد- ڕەزا خەیات- کازم ساهر) ودەیانی تر، ئاوازی بۆ دوو تابلۆی کوردی داناوە بە ناوەکانی (بوک لە کوردستان- هەڵپەرکێی کوردی)، ساڵی 2010 کۆنسێرتێکی مۆسیقای ئەنجامداوە لە هۆڵی پێشەوا کە خۆی مایسترۆ و سۆلێستی تیپەکە بووە بەناوی ئاوازە زێرینەکان بەرهەمەکان بریتی بون لە ئاوازە ڕەسەن و پر هونەریەکانی سالانی 1970 تا 1985، لە تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر مۆسیقا ژەنێکی کارا بووە و ئاوازی بۆ تابلۆیەک داناوە بە ناوی (کۆچەرێ)، بەشداری لە تۆمار کردنی دەیان بەرهەمی کردووە لە تەلەفزیۆنی کەرکووک، لە هاندەرانیش بەردەوام بووە لە چالاکی بۆ ئاهەنگە کوردیەکان، لەگەل هونەرمەندی هەمیشە زیندوو حەمە جەزا دەیان چالاکیان لە ئەوروپا ئەنجامداوە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/8/12[1]