ناو: عزەدین
ناوی باوک: محەمەد سمایل
نازناو: عزەدین شاهۆیی
عزەددین شاهۆیی – گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (عزەددین محەمەد سمایل خدر) ە، لە 1970-6-1 لە گوندی #ئیلنجاغ#ی بچووکی ناوچەی #قوشتەپە# لەدایک بووە، ساڵی 1976 یەکەم وانەی لە ژورێکی تەنیشت مزگەوتی گوند خوێندووە کە ئەو کات لە گوندی ئیلنجاغی بچووک قوتابخانە نەبووە، بەڵام هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەستی پێکرد و یەکەم کەس کە فێری خوێندن و نووسینی کردووە کوڕە خاڵێکی بەناوی (ملا یوسف قادر) بووە بووبە مامۆستایان ئەو مەکتەبەی کە بەشەو لێیان دەخوێند لە حوجرەی مزگەوت بووە، دوای تەواو بوونی ئەو قۆناغەی خوێندن چووەتە قوتابخانەی ئاسایی و لە پۆلی چواری سەرەتایی وەرگیراین، لە کۆتاییدا توانی بڕوانامەی دبلۆم لە ژمێریاری بەدەست بێنێت لە پەیمانگای تەنکنیکی بەشی ژمێریاری لە ساڵی 1994، ساڵی 1998 بووەتە فەرمانبەر لە چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەددین، سالی 2000 هاوسەرگیری کردووە و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیریە چوار منداڵە بە ناوەکانی (بەرزی- بوێر- شایان- شکۆ)، سەبارەت بەکاری هونەری و دەست پێکی دابڕانێکی زۆر هەبووە، بەڵام ئەوەی گرینگە هەر لە منداڵیەوە خولیا و حەزو ئارەزووی هەبوو، ئەگەرچی زۆر جار ڕێگری هەبوو لە بنەماڵەکەی و کاریگەری کەلتووری هۆکارێک بوون بۆ کارەکانی، شاهۆیی کەسێک بووە دوورە پەڕێزو دوور لە چاوی کامیرا هەمیشە لە دانیشتە تایبەتەکان لە گەڵ هاوڕێ و دۆست و ئاشناکانی بەشدار بووە، بەڵام لە ساڵی 2019 بە پێویستی دەزانی ئیتر ئەو بێدەنگیە بشکێنێ و کۆمەڵێک گۆرانی لە گەڵ چەند هاوڕێیەکی تۆمار دەکات و دواتر لە فیس بووک بڵاوی دەکاتەوە و ئەوە بوو دەنگدانەوەیەکی باشی پەیداکرد، دوای ئەو دەنگدانەوەیە چەندین بەرنامەی تەلە فزیۆن و ڕادێۆیی ساز لەگەڵ سازکرا، ئەوەی لای شاهۆیی گرینگ و جێگای خۆشحاڵیە گروپێکی خۆبەخشی میوزیکی دروست کردووە و کۆمەڵێک گۆرانی زۆر جوانیان تۆمارکرد، شاهۆیی زیاتر کاری لەسەر بەرهە مە فۆلکۆریەکان کردووە کە هەوڵیداوە زیاتر ئیش لەسەر ئەو ئاوازە فۆڵکلۆریانە بکات کە سالانێکی دوور ودرێژە فەرامۆش کراون ودووبارە تۆماری کردۆتەوە بەڵام بە مۆسیقایێکی باشتر و بە دەنگێکی نوێ بەگوێی گوێگرانی ئاشنا کرد، لە ئێستادا چەند ئاواز و تێکستێکی نوێی لەبەر دەستە بەڵام لەبەر باری دارایی ناتوانێت تۆماریان بکات، نیازیوایە لە داهاتوو تۆماریان بکات.
خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خودی خۆیەتی، وەک ئەو گۆرانیانە و چەندگۆرانێکی تر؛
گۆرانی سیلەی چاو :
هۆنراوەی م. قادری علیخا
دانانی ئاواز ؛ ناسری کریمی
گۆرانی گەڵای تەمەن ؛
هۆنراوەی د. ژیلوان تاهیر
دانانی ئاواز ؛ عزالدین شاهۆیی
گۆرانی ئاوێنەی ئەوین
هونراوەی ؛ م. قادری علیخا
دانانی ئاواز : عزالدین شاهۆیی.
گۆرانی لە یادمی
هۆنراوەی ؛ کمال یابە
دانانی ئاواز : کمال یابە.
گۆرانی ؛
شەوی تاریک
هۆنراوەی:
حسێن شریف پەناهی
ئاواز :
عزالدین شاهۆیی
گوتنی ؛
عزالدین شاهۆیی
گۆرانی ؛
پەری شیعر
هۆنراوەی :
حسێن شەریف پەناهی (شریف )
ئاواز و گوتنی:
عیزەدین شاهۆیی
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/7/14[1]