ناو: سارا
نازناو: سارای پایز
ناوی باوک: جەعفەر
ساڵی لەدایکبوون: #07-10-1983#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
سارا جەعفەر سەعید ناسراو بە سارای پایز، لە پایزی ساڵی 1983 لە سلێمانی لەدایکبووم، پەیمانگای تەنکیکی بەشی ئەلیکترۆنیم تەواوکردووە لە ساڵی2011.
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەشی فیلمسازیم تەواوکردووە لە ساڵی 2021 هەمان ساڵ بووم بە مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی نوێی ناحکومی، لەئێستادا 2023 مامۆستای هونەرم لە ئامادەیی گاپیڵون لە شارەدێی گاپیڵۆن.
بەشداری بەرهەم هێنانی چەندین فیلمم کردووە، وەک (سیناریست، یاریدەدەری دوومی دەرهێنەر، پرۆدیوسەر، ئەکتەر)
وە لە ساڵی 2003وە دەستم داوەتە نووسین و خاوەنی سێ ڕۆمانم بەناوەکانی:
1-ئازارەکانی ئەودیو زیندان
2-ماڵێک بۆ خۆشبەختی عاشقەکان
3-#بەردی سێبووری#
-خاوەنی یەک بەرهەمی شیعریم بەناوی -پایزەکانی عەشق. [1]